2/7/2020 03:55 PM

بۆنی ئاسمان هاتە ناو بازاڕەوە

چەند رۆژ لەمەوبەر باسی ئەوەمان کرد کە کۆمپانیایەکی عەترسازی بەتەمایە عەترێک دروست بکات کە بۆنی ئاسمانی لێ دێت. بۆنی ئاسمان، عەترێکە کە تایبەتە بە رێکخراوی ناسا و بۆنێکی هاوشێوەی دووکەڵی هەیە و تیژە. یەکێک لەو شتانەی کە دانیشتووانی زەوی هیچی لێ نازانن، ئەو بۆنەیە کە لە دەرەوەی جەوی زەویدا هەیە.
لە ڤییۆیەکدا کە لەلایەن کۆمپانیای Eau de Spaceـەوە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە یەکێک لە ئاسمانگەڕانی بەناوبانگ بە ناوی "تۆنی ئانتۆنل" بۆ وەسفی ئەم عەترە لە دەستەواژەی بەهێز و تایبەت کەڵک وەردەگرێت و دەڵێ ئەم عەترە لەگەڵ تەواوی ئەو عەترانەی بەکارم هێناوە جیاوازی هەیە. بەپێی هەواڵیک کە کۆمپانیای Eau de Spaceـەوە بڵاوی کردووەتەوە هەندێک لە ئاسمانگەڕەکانی دیکە سەبارەت بەم عەترە دەڵێن کە بۆنەکەی هاوشێوەی ستەیکی برژاوە کە هاوکات بۆ شەکریشی لێدێت.
ناسا ماوەیەکی زۆرە بەتەمایە عەترێکی لەم چەشنە دروست بکات، بەڵام کێشەی پێنەدانی مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ئەم بەرهەمە بەری بەم پرۆژەیەی ناسا گرت تا ئەوەی کە دواجار ئەم عەترە لەلایەن کۆمپانیای Eau de Spaceـەوە خرایە بەردەستی کڕیاران و مرۆڤی سەر زەوی لەگەڵ بۆنی بۆشایی ئاسمان ئاشنا کرد.
نرخی ئەم عەترە 29 دۆلارە. هەروەها کۆمپانیای Eau de Space رایگەیاندووە کە هێڵی بەرهەمهێنانی ئەم عەترە سنووردارە و هەمیشەیی نابێت.

 

سەرچاوە: newshub

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved