2/7/2020 04:00 PM

ماسکی قژ بە ستایلی کۆرییەکان

کۆریەکان بە پێستە جوان و قژە درەوشاوەکەیان ناسراون، کە شێوازی خۆیان هەیە بۆ بەهێزبونی تاڵەکانی قژ و نەرمبون و درێژبونەوەی قژیان. لەم بابەتەدا باس  شێوازی دروستکردنی ماسکێکی سروشتی قژ ئەکەین کە شێوازێکی کۆرییە.

پێداویستیەکان:

دو کەوچک زەیتی زەیتون
یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی
یەک کەوچک زەیتی کونجی
یەک زەردێنەی هێلکە
نیو کوپ ئاوی برنج

شێوازی ئامادەکردنی:
لە خەڵاتەی کارەبایی هەمو پێکهاتەکان تێکه‌ڵبکە، دواتر پێکهاتەکان بدە لە قژت، بەتایبەتی بەشی خوارەوەی قژت، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر جێیبهێڵە، دواتر بیشۆ، بە یەکەم بەکارهێنان هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

 

سەرچاوە: soompi

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved