2/7/2020 04:02 PM

دە باشترین گۆڵ لە مێژووی تۆپی‌پێدا

زۆرن ئەو گۆڵانەی ماوەیەكی زۆر لەهزردا دەمێننەوە، زۆریشن ئەو گۆڵانەی هەرگیز بیرناچنەوە، چێژی تۆپی پێ لە جوڵەی یاریزانان و هەژاندنی تۆڕی گۆڵدایە. بەڕای بەشێك لە چاودێرانیش ئەو 10 گۆڵەی لەم بابەتەدا ئاماژەیان پێدەکەین بەباشترین 10 گۆڵی تۆپی‌پێ دادەنرێن لە مێژووی ئەم وەرزشەدا.

1- گۆڵی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە مۆندیاڵی ساڵی 1986 لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
2- گۆڵی ئیریك هاسلی فەرەنسی و یاریزانی تیمی ڤانكۆڤەری ئەمەریكی لەساڵی 2012.
3- گۆڵی حەمید ئالتینتۆپی توركی بەرامبەر هەڵبژاردەی كازاخستان لەیارییەكی دۆستانەداو لەساڵی 2010دا، ئەو گۆڵە بەباشترین گۆڵی ئەو ساڵەش دەستنیشانكرا.
4- گۆڵێكی گاریس بەیل لەساڵی 2010 لەگۆڵی یانەی ستۆك سیتی بەدیاریكراوی لە 21ی ئابی ئەو ساڵەدا.
5- پێنجەم باشترین گۆڵ گۆڵێكی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینییە لەوەرزی 2006-2007 بەدرێسی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی خیتافی.
6- لەچامپیۆنس لیگی وەرزی 2008-2009 مایكل ئیسیان گۆڵێكی نایابی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد.
7- وەین رۆنی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد لەوەرزی 2010-2011 گۆڵێكی سەرسوڕهێنەری بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی تۆماركرد.
8- لەوەرزی 2011-2012 دانی ئەلێڤس لەجامی شای ئیسپانیاداو بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە گۆڵێكی نایابی بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدریدو لە تۆڕی گۆڵی ئیكەر كاسیاس تۆماركرد.
9- رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی لەوەرزی 1996-1997 لەخولی ئیسپانیادا گۆڵێكی نایابی لەتۆڕی گۆڵی یانەی تینیریڤی تۆماركرد.
10- لەمۆندیالی 2010 ڤان برۆكهۆستی هۆڵەندی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای هەژاندو یەكێك لەجوانترین گۆڵەكانی مێژووی تۆپی پێی تۆماركرد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved