2/7/2020 04:11 PM

جاڵجاڵۆکەکان مەکوژن

جاڵجاڵۆکەکان بەشی سروشتی و تەندروستی ئێکۆسیستەمی ناو ماڵەکانن. بەدڵنیاییەوە بەقەناعەت گەیاندنی ئێوە سەبارەت بە نەکوشتنی جاڵجاڵۆکە هەندێک ئەستەمە بەڵام بەم حاڵەوە دەبێ هەندێکتان زانیاری لەسەر ئەم بوونەوەرە بێ ئازارە هەبێت.
زۆر کەس لای وایە لە ناو ماڵ شوێنی ژیانی بوونەوەرانی دیکە نییە و هەوڵ ئەدەن ئەم بوونەوەرانە لەخۆیان دوور بکەنەوە. هەندێک لە جاڵجاڵۆکەکان بە هەڵکەوت ئەکەونە داوەوە و مەجالی دەربازبوونیان نییە و ئەیانکوژین و هەندێکیان ماوەیەکی کورت دەرئەکەون و پاشان بە بێ ئەوەی بزانین بزر دەبن.
ئەم بوونەوەرە فرەقاچە کەمتر لەبەر چاوی ئێمەن و زیاتر لە کون وکەلەبەرەکاندا دەژین و لەڕاستیدا حەز بە بینینی مرۆڤ ناکەن و هەندێک جار سوودی تایبەتیشیان هەیە. بۆ نموونە: خواردنی بوونەوەرە ئازاردەرەکەکانی دیکە وەکو مێش و مێشوولە. ئامارێک کە لە ماڵەکانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور بڵابووەتەوە باس لەوە دەکات کە سەقفی زۆرینەی دانیشتووانی ئەم ویلایەتە جاڵجاڵۆکەی تێدایە.
ترسان لە جاڵجاڵۆکە بابەتێکی ئاساییە و ئەگەرچی زۆرینەیان ژەهراوین، بەڵام ژەهرەکەیان ئەوەندە نییە کە زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت. بێ ئازار بوونی ئەم بوونەوەرە لە ئاستێکدایە کە مێرووناسان خۆیان ئەکەنە نێچێر لە بەر دەم جاڵجاڵۆکەکەندا بۆ ئەوەی لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی ئاشنا بن.
جاڵجاڵۆکە بە گشتی هێرشبەر نییە. ئەم بوونەوەرە زۆر بە کەمی پێوە ئەدات یان گاز ئەگرێت. بەڵام چەند جۆری جاڵجاڵۆکە هەن کە ئەتوانن کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست بکەن، بۆ نموونە جاڵجاڵۆکەی بێوەژنە ڕەش کە بە خۆشحاڵییەوە لە ناو ماڵەکاندا ناژیت.
ئەگەر دەتوانن بوونی ئەم بوونەوەرە ئارام و هێدیە لە جەوی ماڵەوەدا تەحەمول بکەن مەیانکوژن و دڵنیا بن کە هیچ کێشەیەکتان بۆ دروست ناکەن و وەک باس کرا تەنانەت سوودیشی هەیە.

 

سەرچاوە: getpocket

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved