4/7/2020 12:56 PM

ئەستێرە کوردەکە تووشی کۆرۆنا بووە

یاریزانی كورد وریا غەفووری یاریزانی یانەی ئیستقلالی ئێرانی لەگەڵ چەند یاریزانێكی هاوڕێی لە یانەكەیدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و بەو هۆیەشەوە لە ریزەكانی یانەكەیان دورخرانەوە.
میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد كە وریا غەفووری كاپتنی یانەی ئیستقلالی ئێرانی و هەشت یاریزانی هاوڕێی دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و بەهۆیەشەوە لە راهێنانەكانی یانەكەیان دورخرانەوە لە پێناو سەلامەتی یاریزانانی دیكەی یانەكەیان.
دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە ئەستێرە كوردەكە ئاشكرایكرد كە لەگەڵ ئەوەی هەست بە ئازار دەكات، بەڵام لە دۆخێكی تەندروستی باشدایە و لە ئێستادا لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی كەرەنتین كردوە.
پشكنینی ئەم یاریزانانە دوای ئەوە دەركەوت كە یانەی ئیستقلال دەستی بە مەشق و راهێنانەكانی كردەوە لە پێناو ئەوەی خۆیان بۆ یارییەكەی پارس جنویی ئامادە بكەن، بەڵام پێدەچێت بەهۆی توشبونی ئەو ژمارە زۆرەی یاریزانانی ئەو یانەیە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییەكە بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved