4/7/2020 12:58 PM

ڤیتامین دی و کۆرۆنا

توێژەرانی بریتانیا لەبارەی بەکارهێنانی ڤیتامین D رونکردنەوە دەدەن و دەڵێن هیچ توێژینەوەیەک نییە بیسەلمێنێت ئەم ڤیتامینە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتپارێزێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بریتانی، توێژەرانی پەیمانگای نەتەوەی بریتانی بۆ تەندروستی، لەبارەی بەکارهێنانی ڤیتامین D دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رایانگەیاند، "تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نییە بیسەلمێنێت ڤیتامین D جەستە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت، تەنیا مەترسی ڤایرۆسەکە بۆ سەر تەندروستی کەمدەکاتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری بەهێزدەکات".
یەکێک لە پسپۆڕەکان بە ناوی پاوڵ کریسپ، وتی، "لەگەڵ ئەوەی ئەم ڤیتامینە سودی تەندروستی هەیە، بەڵام ناتوانین بڵێین چارەسەرە بۆ پەتای کۆڤید-19، توێژینەوەکانمان ئەم قسەیە پشت راستناکەنەوە".
هەروەها ئەو پەیمانگایە رێنمایی هاوڵاتیان دەکات کە ئەم ڤیامینە بەکاربهێنن بۆبەهێزبونی ماسولکە و ئێسک، هەروەها سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی کەرەنتینەوە خۆریان بەرناکەوێت و کێشەی کەمی ڤیتامین D-یان هەیە".

 

سەرچاوە: researchsquare

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved