4/7/2020 01:00 PM

چەند راستییەک لەبارەی ئیمپراتۆریی رۆم

ئیمپراتۆرییەتی رۆم بە بۆچوونی زۆر کەس سەردەمێکی تایبەتە و رێزێکی زۆری لێ ئەگیرێت. بەڵام لەم نێوەندەدا هەندێک راستی دیکە هەن کە کەمتر دەیانگێڕنەوە و مامۆستاکانی مێژوو کەمتر ئاماژەی پێ ئەدەن. لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین بەشێک لە سەرنجڕاکێشترین راستییەکانی ئەم دەورەیە کە گوێمان لێ نەبووە بخەینە روو.

پەینی بەراز وەکو خواردنەوەی وزەبەخش بەکار دەکات
یەکێک لە راستییەکانی رۆمی دێرین ئەوە بووە کە پەینی بەراز وەکوو خواردنەوەی وزەبەخش بەکار هاتووە. ئەم خواردنەوەیە تێکەڵاوێک بووە لە پەینی بەراز و سرکە. نێرۆن عاشقی ئەم خواردنەوەیە بوو!

تاوانبارانیان لەبەر چاوی خەڵک لەتوکوت دەکرد
لەم دەورەیەدا تاوانبارانیان بە دارێکەوە دەبەستەوە و بوونەوەرە کێوییەکانیان تێ بەردەدان و خەڵکیش سەیری دەکردن. بۆ ئەم مەبەستە لە شێر کەڵکیان وەردەگرت.

بەکارهێنانی میز بۆ سپی کردنەوە ددان
رۆمییەکان بۆ سپی کردنەوەی ددانەکانیان میزیان بەکار دەهێنا. ئەو ئامۆنیاکەی لە پێکهاتەی میزدایە دەیتوانی پیسایی بەینی ددانەکان لەناو ببات.

عارەقەی جەستەی گلادیاتۆرەکان بۆ رۆمییەکان وەک عەتر وابوو
لە رۆمی دێریندا عارەقەی جەستەی گلادیاتۆرەکانیان ئەکردەوە ناو شووشەوە و ئەیانفرۆشت بە ژنان. ئەم عارەقەیە وەکو عەتر بەکار دەهات.

رۆمییەکان بەنیسبەت باقی گەلانی سەدەکانی ناوەڕاست پیستر بوون
سەرەڕای ئەوەی کە رۆمییەکان بە هۆی زانستی دامەزراندنی سیستەمی بۆری ئاو و شتی لەم چەشنە ستایش دەکرێن، بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە حەمام و توالێتەکانیان بە رادەیەک پیس بووە کە هەموو جۆرە بەکتریا و ڤایرۆسێکی تێدا بووە.

ئیمپراتۆرەکانی رۆم خۆیان دەرمانداو دەکرد
ئیمپراتۆرەکانی رۆم خۆیان دەرمانداو دەکرد چونکە لایان وابوو بەم کارە سیستەمی بەرگری لەشیان لە بەرامبەر ئەو ژەهرانەی وا دوژمنیان لەوانەیە بیکەنە ناو خواردنەکەیانەوە، بەهێز دەبێت.

 

سەرچاوە: allthatsinteresting

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved