5/7/2020 04:51 PM

دیداری یەکەم

ئەو کەسانەی بۆ یەکەم جار ژوان دەبەستن دەیانەوێت بە سەرنجراکێشترین شێوە دەربکەون، چەند رەفتار و شێوازێک هەیە لەچاوی بەرامبەرەکەتەوە سەرنجراکێش دەرتدەخات. دەتوانن ئەو خاڵانەی لە درێژەدا باسیان دەکرێ بەکاریان بهێنن بۆ ئەوەی لە یەکەم دیداردا بە باشی دەرکەون و سەرنجی لایەنی بەرامبەر رابکێشن.

* زیاتر گاڵتە بکە، وەکو کەسێکی تەواو جدی دەرمەکەوە، بەڵام لە گاڵتەکانیشت سنوری بەرامبەر مەبەزێنە.
* کاتێک پرسیار لە بەرامبەرەکەت دەکەیت زیاتر پرسیاری کراوە بکە، نەک ئەو پرسیارانەی وەڵامەکەی (بەڵێ یان نەخێر)، چونکە گفتوگۆکردن زیاتر دڵی بەرامبەر دەکاتەوە.
* لەبیری مەکە پێبکەنیت و روخسارت گرژ نەبێت.
* زیاتر کەسێکی بەخشندە و دەستکراوە بە.
* دوربکەوەرەوە لە باسکردنی خۆت بە تەنیا، چونکە بەرامبەر بێزار دەکات، بواربدە ئەویش باسی خۆی بکات.
* ئەو شوێنەی ژوانی لێدەبەستیت باشترە شوێنێک بێت کە خەڵکی دیکەشی لێبێت، ئەمەش زیاتر وادەکات سەرنجتان لای یەکتر بێت.
* بەوریایی ستایلی جلوبەرگت هەڵبژێرە، دوربکەوەرەوە لە جلی زۆر فەرمی، بەڵام بایەخ بە پاکوخاوێنی و ئوتوکردنی جلەکانت بدە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved