5/7/2020 04:53 PM

چۆناوچۆن پرخە چارەسەر ئەکەیت؟

لە بەشێکی زۆر لە وڵاتان پرخە لەکاتی خەودا بوەتە هۆی دروستبونی کێشە لەنێوان هاوسەرەکان، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان و وڵاتی بریتانیا بە سێیەم باوترین هۆکاری جیابونەوە دادەنرێت، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک چارەسەری بکەیت.

*لەسەر پشت بخەوە، یارمەتی گەروت دەدات بە کراوەیی بمێنێتەوە.
*هەوڵبدە هەندێک کێشی جەستەت دابەزێنە، چونکە قەڵەوی دەبێتە هۆی تەسکبونەوەی بۆڕی هەوا و دەبێتە هۆی دروستبونی پرخە.
*پێش نوستن قورگ و لوتت خاوێن بکەرەوە.
*سود لە پێکهاتەی سروشتی وەربگرە، یەک کوپ گەڵای وشکی گیاگەزنە، لەگەڵ دو کوپ ئاوی کوڵاو تێکەڵبکە، بۆماوەی 10 بۆ 15 خولەک، پێش نوستن بیخۆرەوە.
*لە خواردنەوەی ماددەی کحولی دوربکەورەوە، ئێواران ژەمی قورس مەخۆ.
*ئەگەر ئەم چارەسەرانە کاریگەری نەبو هەوڵبدە پزیشکی پسپۆڕ ببینە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved