5/7/2020 04:55 PM

یاریزانێکی لەگەڵ نابێت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی ئاشكرایكرد كە بەهۆی پێكانەوە یاریزانێكی یانەكەیان ناتوانێت لە یاریی ئەمشەی بەرشەلۆنە بەرامیەر یانەی ڤیاڕیاڵ یاریی بكات لە ڕكابەرییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا.
پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردوە، جۆنیۆر فێرپۆ بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكەی ئەمشەوی یانەكەی بكات.
بڕیارە ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە لە كاتژمێر 11:00 شەو بە كاتی باشوری كوردستان لە نێو یاریگای "لا سیرامیكا" ڕوبەروی یانەی ڤیاڕیاڵ ببێتەوە.
لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ ریزبەندی دوەمی یانەكانی خولی ئیسپانی گرتوە و تا ئێستا چوار خاڵ لە ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و ركابەركەیەوە دورە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved