5/7/2020 04:56 PM

دۆزینەوەی کانزا لە مانگ

ئەو توێژەرانەی کە لە هەسارەی مانگ خەریکی توێژینەوە بوون بۆ دزینەوەی نیشانەکانی ئاو لەم هەسارەیە، بە هەڵکەوت لەگەڵ قەبارەیەکی زۆر لە کانزا رووبەڕوو بوونەوە. ئەم دەسکەوتە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە بواری توێژینەوەکانی هەسارەی مانگ و هەروەها باسی ئەو پێکهاتانەی کە مانگیان دروست کردووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە نوێیەی کە ناسا بڵاوی کردووەتەوە، تیمی توێژینەوەیی مانگ(LRO) کۆمەڵێک بەڵگەی نوێێ دەست کەوتووە کە نیشان دەدا هەسارەی مانگ زۆر زیاتر لەو شتەی وا چاوەڕوان دەکرا مەوادی کانزایی لێیە.  گریمانەی یەکەم سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهاتنی هەسارەی مانگ بریتییە لە لێکدرانی هەسارەیەکی دیکە لەگەڵ زەوی؛ هەر بۆیە وا وێنا دەکرا کە مەوادی پێکهێنەری مانگ رێک هاوشێوەی زەوی بێت. ئێستا دەرئەنجامی ئەم توێژینەوە نوێیەی ناسا دەریدەخات کە پەیوەندییەکی روونتر لەنێوان مانگ و زەویدا هەیە.
ئەو تیمەی باسی لێوە کرا بە بەکارهێنانی راداری تایبەتیی Mini-RF خەریکی خەمڵاندنی دۆخی ئەلەکتریکی خاکی بەشی باکووری مانگ بوون و بەشوێن سەهۆڵ و ئاودا دەگەڕان لە قووڵاییەکاندا، بەڵام هەرچی توێژینەوەکە قووڵتر دەبووەوە، قەبارەی ئۆکسیدەکانی ئاسن و تیتانیۆم زیاتر دەبوو.
بە بەراوردکردنی دەرئەنجامە نوێیەکان لەگەڵ ئەو هەوڵەی کە پێشتر دۆزینەوەی قەبارەیەکی زۆر لە ئۆکسیدی کانزاکانی لێکەوتبووەوە، تیمی توێژەرانی ناسا بەو دەرئەنجامە گەیشتن کە ئەگەرچی رووکاری هەسارەی مانگی ئۆکسیدی ئاسن و تیتانیۆمی لێ نییە، بەڵام لە توێژەکانی ژێرەوەدا ئەم کانزایانەن هەن.
"نووح پێترۆ"ـی بەرپرسی ناوەندی فڕینەکانی گادارد لەم بارەیەوە دەڵێ: "ئەم دەرئەنجامە سەرنجڕاکێشانە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە خەریکە کۆمەڵێک زانیاری بەسوود لەسەر نزیکترین دراوسێی خۆمان دەستەبەر دەکەین. ئەم دەرئەنجامانه دەتوانن پێمان بڵێن کە نزیکەی ٤.٥ ملیار ساڵ لەمەوبەر چی رووی داوە".

 

سەرچاوە: sciencealert

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved