بەپێی توێژینەوەكان خەوی باش هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە دڵخۆشیەكی زۆر و كەمكردنەوەی بێتاقەتی و دڵەڕاوكێ، خەوی باشیس بریتییە لە خەوتن لەکاتی خۆیدا و خەوێكی قووڵ كە بەیانی هەڵدەستیت هەست بكەیت كە خەوەكەت ئارامی كردویتەتەوە، واتە خەوەكەت پێش نیوەشەو و بەلایەنی كەم 7 بۆ 9 كاتژمێر لە شەوەكەدا. جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە دەتوانێ کواڵیتی خەوەکەت بەرز بکاتەوە.
* زو بچۆرە جێگەوە بۆ خەوتن، شوێنی خەوەكەت با روناك نەبێت و گلۆپی كوژابێتەوە، هەوڵبدە زۆربەی رۆژەكان لە هەمان كاتدا بچیتە جێگە و لەهەمان كاتیشدا هەستیت لە خەو. * بۆ 2 كاتژمێر پێش چونە جێگاكەت رووناكی دەستكردی ئامێرەكان (مۆبایل، تابلێت، تەلەفزیۆن) نەیدابێت لە چاوت، مۆبایل لەگەل خۆت مەبەرە شوێنی خەوتنەكەت. * لە رۆژدا یان لە عەسراندا لە 15 بۆ 20 خولەك زیاتر پاڵمەكەوە و مەخەوە، تەنها دەتوانیت سەرخەوێك بشكێنیت لە كاتێكی كەمدا. * دوربكەرەوە لە خواردنی زۆری كافاین "چا ، قاوە، خواردنەوە وزە بەخشەكان، خواردنەوە وەرزشیەكان هەندێكیان كافاینیان تێدایە" بەتایبەتی مەیانخۆرەوە لە دوای 3-4ی پاش نیوەرۆ. * رۆشتنێكی 10 بۆ 15 خولەكی لە پاش نیوەرۆ یان ئێوارە زوەكەیدا. * دوركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولیەكان. * نزیك كاتی خەوەكەت جگەرە مەكێشە. * ئەگەر لەو كەسانەی ئەگەر ئاوێكی زۆر بخۆیت لە ئێواراندا زو خەبەرت دەبێتەوە بۆ میزكردن لە شەودا، ئەوا بری زۆری پێویستی ئاوەكەت لە رۆژدا بخۆرەوەو كەمتر لە شەودا. * ژەمی ئێوارەكەت ئەگەر برێكی زۆر نان، برنج، ئیشی هەویر، بسكیت و جبس لە ئێوارە یان لە شەودا زۆربخۆی ئەوە وادەكات شەو زو خەوت لێنەكەوێت، چونكە وزەیەكی زۆری داوەپێت، بۆیە باشترە ژەمی ئێواران ژەمێكی سوك بێت و پێكهاتە سەرەكیەكەی پرۆتین و سەوزەواتی سەر عەرزبێت، پێویستە ئاگاداربین كە ئەگەر حەزت كرد لە شەودا شتێكی تر بخۆیت چی بخۆیت. * دەبێت جێگەی نوستنەكەت تەنها جێگەی خەو بێت، نەك كتێبی تیا بخوێنیتەوە یان ئیشی مۆبایل و كۆمپیوتەری تێدا بكەیت یان سەیری تەلەفزیۆنی تێدابكەیت.
سەرچاوە: trihealth
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure