6/7/2020 03:52 PM

یانەی داهاتووی ئاشکرا کردووە

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد تا ئێستاش بە تەواوی چارەنوسی بە نادیاریی ماوەتەوە، هەندێك سەچاوەش باس لەوە دەكەن لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و لە ئێستاشدا ناوی ئەو یاریزانە بەهەردو یانەی یۆڤانتۆس و ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە.
لە پرۆگرامی بەناوبانگی چیرنگیتۆی ئیسپانی باس لەوە كراوە كە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە هاوڕیكانی راگەیاندوە كە دەیەوێت بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید و لە ژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدانی فەرەنسی درێژە بە یاریكردن بدات.
هەرچەندە ئەو یاریزانە دەیەوێت یاریی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بكات، بەڵام تا ئێستا چارەنوسی نادیارە بەهۆی ئەوەی كە كارگێڕی ریاڵ مەدرید نایانەوێت كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بكەن و زیدانیش فشاری خستۆتە سەر سەرۆكی یانەكەی لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا، بەڵام نرخی بەرزی ئەو یاریزانە بۆتە لەمپەر لەبەردەم زیدان و پێرێز .
لە لایەكی دیكەوە مینۆ رایۆلای بەرێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە نێوانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید باش نیەو بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved