6/7/2020 04:02 PM

26 ساڵە دەرەوەی نەبینیوە

ژنێکی خانەنشینی روسی، ماوەی 26 ساڵە کچەکەی لە ماڵەوە زیندانی کردووە و لەم ماوەیەدا خواردنی پشیلەی پێداوە. "نژدا بوشوێوا" لەگەڵ دایکی لە ساباتێکدا ئەژیان کە ژمارەیەک پشیلەشی تێدا بوو. ئەو بۆی نەبوو لە ماڵ بڕواتە دەر، ماڵەکەیان نە کارەبای هەیە و نە بۆری ئاو. نژدا لە تەمەنی 16 ساڵییەوە و بۆ ئەوەی "لە بەرامبەر زیانەکانی دنیای دەرەوەدا پارێزراو بێت" لەلایەن دایکیەوە دیل کرابوو. ئەم خاتوونە کە ئێستا تەمەنی 42 ساڵە تەنیا پاش ئەوەی دایکی نەخۆش ئەکەوێت توانی لەم ساباتە تەسک و پیسە بێتە دەرەوە.
دایکی نژدا واتە "تاتیانا"، پاش ئەوەی کچەکەی خوێندن تەواو ئەکات نەیهێشت درێژە بە خوێندنەکەی بدات لە زانکۆ. نژدا دەڵێ پاش ماوەیەک خووم بەم دۆخەوە گرت و هیچ هەوڵێکم نەدا بۆ ئەوەی لێی دەرباز بم. ئەم دایک و کچە یەکجار گۆشەگیرن و هەر چەشنە یارمەتییەک لەلایەن دراوسێ و تەنانەت بەرپرسان رەت دەکەنەوە. کاتێک دایکی نژدا نەخۆش ئەکەوێت و بۆ چارەسەرەکەی ناچارە پەیوەندی بە بەرپرسانەوە بگرێت، باسی زیندانییە 26 ساڵەکەی خۆی کرد و گوتی من 26 ساڵە لە ماڵێکدا ئەژیم کە پڕە لە مشک و پشیلە و لەگەڵ دایکم لەسەر تەختێک ئەخەوتین.
لەم چەند وێنەیەدا کە لەم کچە بڵاو بووەتەوە دەردەکەوێت کە نژدا لە بواری پاک و خاوێنییەوە لە دۆخێکی باشدا نییە و بە گوتەی بەرپرسانی ئەو ناوچەیە ئەم کچە لە 2006ـەوە حەمامی نەکردووە. بەرپرسانی روسیا دەڵێن ئەم کچە لە باری دەروونییەوە هیچ کێشەیەکی نییە؛ بە باشی قسە دەکا و هەموو بەسەرهاتی خۆی بۆ گێڕاوینەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە ساڵی رابردووش چوار منداڵ لە پترزبۆرگ دۆزرانەوە کە نەیاندەتوانی قسە بکەن و لە شوێنێکدا ئەژیان کە پڕ بوو لە پیسایی سەگ، قالۆنچە و ئەسپێ.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved