7/7/2020 03:34 PM

فۆرد رەنجری رێپتۆر

نوێترین زنجیرەی فۆرد رەنجر هەر ئێستا خەریکە پەرەی پێ ئەدرێت و دەبێتە یاریزانێکی جیهانی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا. چەند هەفتە لەمەوبەر کۆمەڵێک هەواڵ سەبارەت بەم پیکاپە نوێیە بڵاو بووەوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە بزوێنەری هایبریدی ئەم ئۆتۆمبێلە بکەین.
هەندێک لە راگەیاندنەکان دەستیان بە چەندین بەڵگە راگەیشتووە کە بەکارهێنانی بزوێنەری شەش سیلەندەری لە ئەمریکا لە لایەن فۆردەوە پشتڕاست دەکاتەوە. پێدەچێ ئەم بزوێنەرە، بزوێنەرێکی پەرەپێدراوی 2.7 لیتری بێت لەگەڵ کێسی گێڕێکی 10 دانەیی ئۆتۆمات و سیستەمێک بۆ هەڵسووڕاندنی هەر چوار تایەکە. چاوەڕوان دەکرێ ئەم وزەخانە ئاسنییە 325 ئەسپەهێز وزە و 542 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت.
بەڵام فۆرد رەنجری نوێ لە دەرەوەی ئەمریکا و لە بازاڕەکانی ئوسترالیا، ئاسیا و لەوانەیە ئەوروپا دوو بزوێنەری دیزەلی لەسەر جێگیر بکرێت. وەشانی سەرەکی خاوەنی بزوێنەرێکی 2 لیتری تۆربۆ دیزلە کە 210 ئەسپەهێز وزە دەخاتە روو و زەبرەکەی 500 نیۆتۆن‌مەتر ئەبێت و بزوێنەری 6 سیلەندەری 3 لیتری دیزلی ئەتوانێ 255 ئەسپەهێز وزە بەرهەم بهێنێت و 600 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بخاتە بەر دەستی بەکارهێنەرەکەی.
هەر وەکو پێشتریش باسی کراوە مۆدێلە ستانداردەکانی رەنجر کۆمەڵێک گۆڕانکاری باشی بەسەردا هاتووە کە دەتوانین ئاماژە بە وزەخانەیەکی پلاگینی هایبریدی کە بریتییە لە بزوێنەرێکی 2.3 لیتری تۆربۆ و بزوێنەرێکی کارەبایی بکەین. کۆی وزەی ئەم بزوێنەرە 362 ئەسپەهێز و 680 نیۆتۆن‌مەتر زەبرە.

 

سەرچاوە: phillongford

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved