7/7/2020 03:36 PM

ئەگەر نیشانەکانی هەڵامەتت هەیە مەیانخۆ

کاتێک توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەبیت، هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبیت پێویستە بایەخ بە خواردنی ڤیتامین   C بدەیت، چونکە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و هۆکارە بۆئەوەی زو نەخۆشیەکە تێپەڕێنیت.لەگەڵ ئەوەی چەند خۆراکێک هەیە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، هاوکات هەندێک خۆراکی دیکە پێویستە لێی دوربکەویتەوە ئەگەر نیشانەکانی وەکو ئەنفلۆنزا و هەڵامەتت تێدادەرکەوت. لەدرێژەدا بەشێک لەم خۆراکانە دەخەینە روو.

شیرینی: خواردنی شیرینی بەڕێژەیەکی زۆر زیان بە سیسمی بەرگری جەستە دەگەیەنێت.
شلیک: ماددەی هیستامینی تێدایە دەبێتە هۆی دروستبونی هەوکردن و نارەحەتی لە لوتدا، هەربۆیە پێویستە لێیدوربکەویتەوە.
شیر: دەبێتە هۆی زیادبونی نیشانەکانی وەکو پژمە و کۆکە.
پەنیر: هەوکردن زیاد دەکات و نیشانەکانی هەڵامەت بۆماوەیەی زۆرتر دەمێننەوە.
ئایسکرێم: هەوکردنی قورگ زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کۆکە و پژمە.
بیبەری تون: هۆکارە بۆ ئاوکردنی لوت و هەڵامەت.
مۆز: رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، زیان بە سیستمی بەرگری جەستە دەگەیەنێت.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved