7/7/2020 03:38 PM

هەڵەیەک و تووشبوونی 19 یاریزان بە کۆرۆنا

بەهۆی هەڵەیەكەوە لە یەكێك لە تاقیگەكانی پشكنینی پزیشكی، 19 یاریزان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون كە لە یاریی تساسكۆ سیلۆ و چیرنۆ مۆری بەدەشتدارییان كردوە لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی بولگاریا.
پێگەی "Sportstar" ئاشكرایكردوە، یاریزان مارتین كاڤدانسكی بەرگریكاری یانەی تساركۆ سیلۆ كە بۆ یاریی یانەكەی بەرامبەر چیرنۆمۆری بەشداریكردوە، هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.
پێشتر ئەو یاریزانە پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام وەڵامی تاقیگە بۆ ئەو یاریزانە ئەوە بوە كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نیە و سەلامەتە و دەتوانێت بەشداری یارییەكانی یانەكەی بكات، هەر بۆیە بۆ ئەو یاریی لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی كردوە.
دوای تەواو بونی یاریی هەردو تیم، دەركەوتوە كە سێ یاریزانی تساركۆ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و لە یانەی بەرامبەریش 16 یاریزان پشكنینەكانیان پۆزەتیف بوە و دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
دوای ئەم روداوەش تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی یاریزانان ئاكرایكرد كە هەڵە هەبوە لە پشكنینەكەی مارتین كاڤدانسكی و ئەو یاریزانە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوە، بەڵام ئەمان بەهەڵەدا چون و وایانزانیوە سەلامەتە.
یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی هاوڕێكانی كاڤدانسكی كۆتایی هاتبو.

 

سەرچاوە: handofmoscow

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved