8/7/2020 03:50 PM

پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و هواوی بەردوامە


لەم دواییانەدا ئەمریکا بەکارهێنانی بەرهەمەکانی هواوی لەلایەن کۆمپانیا و دایرەکانی خۆیەوە قەدەغە کردووە. ئەمریکا هەروەها هەوڵ ئەدات هاوپەیمانەکانی خۆشی بە قەناعەت بگەیەنێت کە سزا بخەنە سەر ئەم کۆمپانیا چینییە. 
لەدوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی هواوی لە ئەمریکا، بەریتانیای هاوپەیمانی ئەمریکا، ئیزنی بە کۆمپانیاکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە داوە کە لە براندەکانی کۆمپانیای هواوی کەڵک وەرگرن. فەڕەنساش رایەگەیاندووە کە بەتەما نییە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی هواوی سنووردار یان قەدەغە بکات.
بەپێی هەواڵی رۆیتێرز نیوەی کەلوپەلەکانی کۆمپانیاکانی Bouygues Telecom و SFR لەلایەن هواوییەوە دروست دەکرێت. بەڵام کۆمپانیای Orange بۆ دابین کردنی کەلوپەلەکانی خۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی Nokia و Ericson گرێبەستی هەیە. بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە ئەم کارە هیچ پەیوەندییەکی بە رەگەرزپەرەستی دژەچینییەوە نییە. 
بەپێی کۆمەڵێک هەواڵ کە لەلایەن سەرچاوە هەواڵنێرییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، فەڕەنسا بەتەمایە لەو ئامرازانەی براندی هواوی کە پێویستی بە پرۆسیسی زانیاری نهێنی(وەکو زانیاری ئەوکاونتەکان) هەیە، بەکار نەهێنێت. بەپێی سەرچاوە هەواڵنێرییەکان، پێشتر کۆمەڵێک پرسیارنامە کە پەیوەندی بە کۆمپانیا چینییەکان و کەڵک وەرگرتن لەو کەلوپەلانەی ئەم وڵاتە بەرهەمی دەهێنێت رەوانە کراوە و وڵامی ئەوان بەم پرسیارانە تاوتوێ دەکرێت و لە ئەگەری وەگرتنی مۆڵەتدا دەتوانن پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان بە ماوەی 3 بۆ 8 ساڵ درێژە بدەن. 

 

سەرچاوە: dw

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved