8/7/2020 03:59 PM

ئەم راستیانەت لەبارەی خۆشەویستییەوە نەبیستووە

بە پێی توێژینەوەیەک کاتێک دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە بەراستی، کەمتر هەست بە نیگەرانی و سترێس دەکەیت، باشتر لە جاران دەردەکەویت و زیاتر هێمنیت، گۆڤاری time چەند راستیەکی دەربارەی خۆشەویستی بڵاوکردوەتەوە کە رەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت.

خۆشەویستی ئازاری هەیە بەهەمان شێوەی ئازاری جەستە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە دڵشکان هاوشێوەی ئازاری شکانی بەشێکی جەستە بەئازارە، چونکە مێشک توشی فشارێکی دەرونی زۆر دەبێت و بەهۆییەوە ئاماژەی ئەوەت دەداتێ کە هەست بە ئازار دەکەیت.

لەبری ئەوەی خۆشەویستی پێشوت لەبیربکەیت، بیریلێبکەرەوە
رەنگە زۆرجار وابیربکەیتەوە بۆئەوەی خۆشەویستی پیشوت لەمێشکت دەربکەیت پێویستە بیریلێنەکەیتەوە، بەڵام لەڕاستیدا بەوشێوەیە نیە، بیریلێبکەرەوە و تەواوی رەفتارەکانی بهێنەرەوە مێشکی خۆت، کاتێک بەردەوام بیریلێدەکەیتەوە و هەمان زانیاری لە مێشکت دوبارە دەبێتەوە مێشک ماندودەبێت و وادەکات زو لە مێشکتی دەربکەیت.
هاوسەرگیری کێشەکان چارەسەر ناکات
زۆر کات کە دو خۆشەویست پێکەوە ناگونجێن پێیان وایە دەتوانن بە هاوسەرگیری کۆتایی بەو کێشانە بێت، بەڵام دەرکەوتوە ئەو خۆشەویستانەی لەماوەی پەیوەندی خۆشەویستی بەیەکەوە ناگونجێن دواتر دڵخۆشنابن لەگەڵ یەکتر.

گۆڕانکاری جدی لەدوای جیابونەوە واتلێدەکات زو خۆشەویستەکەت لەبیربکەیت
ئەگەر لەدوای جیابونەوە بەهەمان شێوازی ژیانی پێشوت بژیت ناتوانیت ئەو کەسە لەبیربکەیت کە لێی جیابویتەتەوە، بەڵام ئەگەر شێوازی ژیانت بگۆڕیت دەتوانیت زو لەبیریبکەیت.
خۆشەویستی راستەقینە بێ مەرج نییە
لەڕاستیدا خۆشەویستی راستەقینە بونی هەیە، بەڵام بەو واتایە نایەت هەمو رەفتارێکی خۆشەویستەکەت وەکو خۆی قبوڵ بکەیت و هیچ مەرجێکت بۆی نەبێت، دەکرێت هەندێک کاتیش ناکۆکی روبدات و ئەمە زۆر ئاساییە.

دەتوانیت وابکەیت بەرامبەرەکەت بکەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە بە چەند رێگەیەک دەتوانیت بەرامبەرەکەت بکەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە، یەکێک لە رێگەکان ئەوەیە بۆ چەند خولەکێک تەماشای چاوی یەکتر بکەن.

 

سەرچاوە: time

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved