9/7/2020 03:36 PM

تەندروستی و بنێشت جووین

بنێشت سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بەڵام پێویستە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت بەبێ شەکر بێت، چونکە شەکر زیان بە تەندروستی دەگەیەنیت. لەم بابەتەدا هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی بنێشت جووین دەخەینە روو.

*سەرنج زیاد دەکات و یادەوەری بەهێزدەکات، یارمەتی مێشک دەدات ئۆکسجینی زیاتری پێبگات.
*سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، هەستی ئارامبونەوە بە جەستە دەبەخشێت.
*ددانەکان دەپارێزێت و ێگری دەکات لە کلۆربونی ددان.
*دڵەکزێ کەمدەکاتەوە ئەگەر لەدوای ژەمەکان بخورێت.
*بۆنی دەم خۆشدەکات.
*یارمەتی کەسانی جگەرەکێش دەدات واز لە خواردنی جگەرە بهێنن.
*چارەسەری وشکی دەم دەکات.
*لەکاتی گەشتکردن ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە.
*یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات.

 

سەرچاوە: selecthealth

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved