9/7/2020 03:40 PM

باتیستوتا چی لەبارەی میسییەوە گوت؟

گابرێل عومەر باتستیوتای ئەفسانەی ئەرجەنتینی ستایشی لیۆنێل مێسی دەکات و لێدوانێکی نوێ لەسەر ئەو یاریزانە دەدات.
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باتستیوتا رایگەیاندوە، نازناوی گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین زۆر نزیک بوە لە دڵییەوە، بەڵام مێسی ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندوە.
باتیگۆل وتوشیەتی منیش پێشتر بەهەمان شێوە ژمارەکەم شکاند، دواتریش مێسی ژمارەکەی منی تێکشکاند، ئەو ناوازەیە و لە توانایدایە 50 گۆڵی دیكە بۆ تانگۆ تۆماربکات.
لەبەشێکی دیكەی لێدوانەکەیدا ئەستێرەکەی پێشوی یانەی رۆما وتویەتی مێسی هێشتا کاتی زۆری لەبەردەمدا ماوەو دەکرێت ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، بەوەش لەتوانایدا دەبێت چەند ژمارەیەکی نوێ بنوسێتەوەو هێندەی دیكە ناوی خۆی بەزێڕ بنەخشێنێت .
باتستیوتا پێشتر بە تۆمارکردنی 50 گۆڵ باشترین گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بو، بەڵام مێسی لە ماوەی ڕابردودا ئەو ژمارەیەشی تێپەڕاند و لە ئێستادا بە تۆماركردنی 68 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی ئەو هەڵبژاردەیەی گرتوە و باتیستوتاش خاوەنی 54 گۆڵە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved