11/7/2020 04:15 PM

مێخەک و تەندروستی

مێخەک لە فەرهەنگی کوردەواریدا باوەش و سۆزی دایکانەمان ئەخاتەوە یاد، بەڵام هاوکات یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەمدەهێنرێت. تامێکی شیرینی هەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی مێخەک ئاشنا ئەبین.


*دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ڤیتامین K، رۆڵی هەیە لە بەهێزبونی ئێسک، یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات.
*دژە ئۆکسانی تێدایە، سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
*دژە شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.
*دژە بەکتریایە و سێ باوترین جۆرەکانی بەکتریا لە جەستەدا لەناودەبات.
*کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێن دەکات، رێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە دەکات.
*سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی رێژەی خرۆکە سپیەکان لە جەستەدا زیاد دەکات، یارمەتی دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەرگری جەستە گرنگە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved