11/7/2020 04:17 PM

هۆکارەکانی دەوڵەمەندنەبوون

لەوانەیە ئارەزو بکەیت ببیت بە کەسێکی دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایەیەکی زۆر، بەڵام بۆ ئەوەی بگەیت بەو خەونە پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانت ئەنجام بدەیت. چەند نیشانەیەک هەیە دەریدەدات ئەگەر بەو شێوازە بەردەوام بیت نابیت بە کەسێکی دەوڵەمەند.

*زۆر کاردەکەیت بەڵام بە زیرەکانە کارناکەت.
*سەرنجت لەسەر پاشەکەوت چڕکردوەتەوە، نەک لەسەر زیادکردنی دەستکەوتەکان.
*کۆمەڵێک شت دەکڕێت کە لە توانای تۆدا نییە پارەکەی بدەیت.
*رازیت بەو دەستکەوتەی کە بەدەستی دەهێنیت و هەوڵی زیادکردنی نادەیت.
*پارەکانت بەهەدەر دەدەیت و کارییان پێناکەیت بۆ زیادبونی لایەنی داراییت.
*دوای خەونی کەسانی دیکە دەکەویت نەک خەونی خۆت.
*ناتەوێت ماندوببیت و دەتەوێت بە بەردەوامی لە پشودا بیت، بەڵام بوون بە کەسێکی ملیاردێر ماندوبوون و هیلاکی دەوێت.
*وابیردەکەیتەوە دەوڵەمەندبون شتێکی سەختە و پێی ناگەیت.

 

سەرچاوە: alux

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved