11/7/2020 04:25 PM

باشترین فیلمەکانی "مریل ستریپ"

مریل ستریپ یەکێک لە خۆشەویستترین و بەناوبانگترین ئەستێرەکانی سینەمای هۆڵیوودە کە زۆر باش توانیویەتی رۆڵەکانی بە بێ کەموکووڕی جێبەجێ بکات. ئەو لە ساڵی 1980ـدا بە دەورگێڕان لە فیلمی Karamer vs Karamer توانی بۆ یەکەم جار خەڵاتی ئۆسکار دەستەبەر بکات و لە ماوەی ساڵەکانی 1983 و 2012ـدا سەرکەوتنەکانی خۆی دووبارە کردەوە. لەم بابەتەدا بەشێک لەم فیلمە هەرە باشەکانی ئەم خانمە ئەکتەرە ئەمریکییە دەخەینە روو.

The Bridges of Madison County
کاتی بڵاوبوونەوە: 1995
IMDB: 7.6
چیرۆکی ئەم فیلمە لە شەستەکاندا روو ئەدات. فرانچسکا ژنێکی خێزانداری ئاساییە کە لە پاش ئاشنابوون لەگەڵ وێنەگرێکی پرۆفیشناڵ  بە ناوی رابێرت(کلین ئیستوود)، ژیانی بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت. رابێرت تەنها ٤ رۆژ لەو شارە دەمێنێتەوە، بەڵام هەر لەم ماوە کورتەدا، فرانچسکا لە رەوتی رۆتین و بێزارکەری ژیان رزگار دەکات. مریل بەهۆی دەورگێڕانێکی بێ وێنە لەم فیلمەدا توانی ببێتە بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بەڵام دواجار خەڵاتەکەی رادەستی "سۆزان ساراندۆن" کرد.

The Hours
کاتی بڵاوبوونەوە: 2002
IMDB: 7.5
ڤیرجینیا وۆڵف(نیکۆڵ کیدمان) لە سەرەتاکانی سەدەی 19ـدا سەرقاڵی نووسینی رۆمانی "خاتوو دالوای/ Mrs Dalloway"ـیە. پاش چەندین ساڵ واتە لە 1951ـدا، لارا(جولیان مۆر) کە خەریکی بەڕێوەبردنی میوانییەکی چاوەڕواننەکراوە بۆ هاوسەرەکەی، خووی بە خوێندنەوەی ئەم کتێبەوە گرتووە ناتوانێ دەستی لێ هەڵگرێت. لەلایەکەوە کلاریسا(مریل ستریپ) کە لە سەردەمی نوێدا دەژی، هەوڵ دەدا بۆ هاوڕێ رووەو مەرگەکەی خۆی میوانییەک بەڕێوە ببات. ئەویش بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە تووشی ئارامییەکی زۆر دێت.

Doubt
کاتی بڵاوبوونەوە: 2008
IMDB: 7.5
چیرۆکی ئەم فیلمە لە قوتابخانەیەکی کاتۆلیکیدا روو دەدات. قەشەیەکی ژن بە ناوی خوشکە جەیمز(ئیمی ئادامز) هەڵسوکەوتی نەگونجاوی قەشە فلین(فلیپ سیمۆر هۆفمان) بە بەرپرسی قوتابخانە واتە خوشکە بوویر(مریل ستریپ) رادەگەیەنێت. بوویر کە ماوەیەکە لەگەڵ قەشە فلین ناکۆکی هەیە، ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بەخێرایی ئامادەکاریی بۆ دەرکردنی فلین دەکات. لەم فیلمەدا دەبینن کە شک و دوودڵی چۆناوچۆن یاری بە رۆح و ناخی ئەم سێ کارەکتەرە ئەکات.

 

سەرچاوە: glamour

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved