12/7/2020 03:34 PM

لەدوای بەرشەلۆنە روو لە کوێ دەکات؟

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد دوای یانەی بەرشلۆنە رو لە هیچ یانەیەکی دیكە ناکات لیڤەرپوڵ نەبێت.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لویس سوارێزی ئەستێرەی کەتەلۆنییەکان رایگەیاندوە لەئێستادا بیری لەوە نەکردوەتەوە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و خەونەکانی لەگەڵ ئەم یانەیەدا دەهێنێتەدی، بەڵام گەر جێیبهێڵێت رو لە ریدز دەکات.
لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا سوارێز باس لەوە دەکات ئینگلتەرا هەمو شتێکە بۆ ئەو، چونکە منداڵەکانی لەوێ لەدایکبون و خۆشی دەوێن.
سوارێز هاندەرانی لیڤەرپوڵ بە ناوازە دەزانێت و پێیوایە پشتگیری بەردەوامی ئەوان بوەتە هۆكار بۆ ئەوەی رۆژ بەڕۆژ یانەكە زیاتر پێشکەوتنبەخۆییەوە ببینێت.
ئەو ئەستێرە ئۆرۆگواییە ئاشکرایکرد گەر رۆژێک بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا جگە لە یانەی لیڤەرپوڵ هیچ بژاردەیەکی دیكەی نابێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved