12/7/2020 03:39 PM

ئەمیتاب باچان و کوڕەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

ئەمیتاب باچان کە یەکێک لە ناسراوترین ئەکتەرەکانی سینەمای هیندە، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند کە ئەنجامی تاقیکاری کۆرۆناکەی پۆزەتیڤە. باچان لە تویتەکەیدا نووسویەتی: "تاقیکاری کۆرۆناکەم پۆزەتیڤ دەرچووە. نەخۆشخانە بەرپرسانی ئاگادار کردووەتەوە، پشکنین بۆ بنەماڵە و کارمەندەکانیشم کراوە، چاوەڕێی دەرئەنجامی تاقیکارییەکانین."
کوڕەکەی باچان واتە "ئابشیک"ـیش لە تویتێکدا رایگەیاند کە ئەویش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئێستا ئەم باوک و کوڕە لە نەخۆشخانەیەکی شاری بومبای خەوێندراون و وەک دەگوترێ هەردوکیان بە سووکی ئەم نەخۆشییەیان گرتووە.
ئەمیتاب باچان داوای لەو کەسانەی کە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە نزیکەوە لەگەڵی لە پەیوەندیدا بوون کردووە، پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام بدەن. ئەنجامی پشکنینی ئەندامەکانی دیکەی خێزانی ئەم ئەکتەرە ناودارە وەکو جایا باچانی هاوسەری، ئایشواریای بووکی و ئارادیا باچانی نەوەی نیگەتیڤ دەرچووە. بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووشبوونی ئەمیتاب باچان و کوڕەکەی بە کۆرۆنا شەپۆلێک لە سۆز و پشتیوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بووە.
باچانی تەمەن 77 ساڵ لە ماوەی 50 ساڵ کاری هونەریدا لە 200 فیلمدا دەوری گێڕاوە. لە ناو بەناوبانگترین فیلمەکانی ئەم ئەکتەرەدا دەتوانین ئامادە بە فیلمی "بڵێسە" و "زنجیر" بکەین. باچان لە 1970ـەوە کەسێکی بەناوبانگە و چەندین خەڵاتی دەستەبەر کردووە. ئەو هەروەها هێمای شانازی فەڕەنسای پێ بەخشراوە کە بەرزترین خەڵاتی شارۆمەندی فەڕەنسایە.
ئەمیتاب باچان جگە لە کاری سینەما، پێشینەیەکی کەمیشی لە بواری سیاسەتدا هەیە. ئەو لە ساڵی 1984 و ئەو کاتەی راجیۆ گاندی سەرۆک وەزیرانی هیند بوو، بوو بە ئەندام پەرلەمانی هیند، بەڵام پاش سێ ساڵ بە هۆی گەندەڵی حکومەتەکەی راجیۆ گاندی، دەستی لەکار کێشاوە.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا نزیکە 821هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

 

سەرچاوە: BBC

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved