12/7/2020 03:40 PM

لە کاتی سووڕی مانگانەدا نابێ بیانخۆیت

پێویستە سیستمی خۆراکی لەماوەی سوڕی مانگانەدا گۆڕانکاری تێدابکرێت، پێویستە  لەڕێگەی خواردنەوە ئازاری سوڕی مانگانە و نیشانەکانی کەمبکەیتەوە، ماڵپەڕی برایتساید خراپترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە لێی دوربکەویتەوە.

شیر
بە گشتی بەرهەمە سپیاییەکان دەبنە هۆی دروستبونی ئازاری سک لەماوەی سوڕی مانگانە، هەروەها شیر ماددەی لۆکتۆسی تێدایە، کە بۆ هەرسکردن قورسە، دەبێتە هۆی دروستبونی غازات، ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن.

شیرینی
شەکر لەماوەی سوڕی مانگانە زیانی هەیە، دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، تەنانەت هەوکردن دروستدەبێت، باشترە ئەگەر ئارەزوی خواردنی شرینیت کرد میوە بخۆیت لەبری شیرینی.

کافایین
لە توێژینەوەیەک دەرکەتوە خواردنەوەی کافایین دەبێتە هۆی درێژبونەوەی ماوەی سوڕی مانگانە، پێویستە پێش سوڕی مانگانە و دوای سوڕی مانگانە لە خواردنی دوربکەویتەوە.

بەهارات
دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری گەدە، ئەگەر ئارەزوی خواردنی تونت کرد دەتوانیت بیبەری فرێش بخۆیت کە دژە هەوکردنە و سودی زیاترە.

 

سەرچاوە: avogel

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved