13/7/2020 03:51 PM

عارەقکردنەوەی لەڕادەبەدەر

ئارەقکردنەوە کاردانەوەی جەستەیە بۆ کەشی گەرم و شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئارەقکردنەوە گەیشتە رادەیەک کە کەسەکە هەستی بە نائاسودەیی کرد واتای ئەوەیە کێشەیەک هەیە و پێویستە بەزویی چارەسەری بکات، پیش ئەوەی کێشەی دیکەی بەدووابێت لە داهاتو.

سترێس
یەکێک لە کاریگەرییەکانی سترێس لەسەر جەستە ئەوەیە کەسە ئارەق دەکاتەوە، ئەم جۆرەی ئارەقکردنەوەیە زیاتر بۆنی هەیە.


کێشە لە غودەکان
کاتێک کێشە لە غودەکان دروستدەبێت کەسەکە زیاتر هەست بە نیگەرانی و دڵەراوکێ دەکات و ئەمەش وادەکات ئارەق بکاتەوە، پێویستە لەمحاڵەتەدا پزیشک ببینرێت.


نزمی شەکری خوێن
کاتێک شەکری خوێن نزم دەبێت چەند نیشانەیەک لە جەستە دەردەکەوێت، یەکێک لەوانە ئارەق کردنەوەیە، لەگەڵیدا کەسەکە توشی سەرگێژخواردن، برسێتی، نیگەرانی، سەرئێشەیەکی کەم و لێڵبونی بینایی چاوەکان دەبێت.


ئارەق کردنەوەی نائاسایی  (Hyperhidrosis)
زیاتر لە بەشێکی دیاریکراوی جەستە رودەدات و کەسەکە توشی ناڕەحەتی دێت، زۆر کات دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست، لەمکاتەدا پێویستە سەردای پزیشک بکرێت، دەکرێت بە دەرمان نیشانەکانی کەمبکرێتەوە.


کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان
هەندێک دەرمان کە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە، بەڵام پێویست بە ترس ناکات و ئەم حاڵەتە ئاساییە.


تەمەنی نائومێدی
کاتێک خانمان دەچنە ناو تەمەنی نائومێدییەوە لەگەڵ ناڕێکی سوڕی مانگانە و وەستاندنی، توشی ئارەقکردنەوەیەکی زۆر دەبن، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە لە ئیسترۆجین.


قەڵەوی
بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە چەوری جەستە کۆدەبێتەوە، جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە، پێویستە لەمکاتەدا کێشی جەستە کەمبکرێتەوە.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved