13/7/2020 03:56 PM

بە بایەخترین جلوبەرگی یاریزانانی جیهان

جلوبەرگی یاریزیانەکان و بەتایبەت ئەفسانەو ئەستێرە گەورەکان، بکەونە دەست هەرکەسێک وەک سامانێکی بەنرخ تەماشای دەکەن و دووای ئەوەی ئیمزای ئەو یاریزانەی لەسەر دەبێت برە پارەیەکی زۆر دەکات. لەم بابەتەدا ریزبەندی گرانترین جلوبەرگی یاریزانان دەخەینە روو


جلوبەرگی هۆڵەندا لەنێوان 1984-87
جلوبەرگی هۆڵەندای هەشتاکانی سەدەی رابردوو بە یەکێک لە خۆشەویسترین جلوبەرگەکانی تۆپی پێ دادەنرێت، ئەو جلە نرخەکەی 3,999 پاوەندە.


مارکۆ ئەنتۆنیۆی بەڕازیل 
مارکۆ ئەنتۆنیۆ یاریزانی بەڕازیل بو لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا و جلوبەرگێکی ئەو یاریزانە بە زیاتر لە 4,500 پاوەند دەفرۆشرێت.


جلوبەرگی رائول
جلوبەرگی رائولی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگی ساڵی 1997-1998 نرخەکەی 4,599  پاوەن


جلوبەرگی لیۆنێل میسی 
جلوبەرگەکەی لیۆنێل میسی لەگەڵ پێڵاوەکانی یاریی کلاسیکۆی ساڵی 2015 کە یارییەکەی 4-0 بردەوە نرخەکەی 4,995 پاوەندە.


ویس فیگۆ گراتین
جلوبەرگی لویس فیگۆی یاریزانی بەرشەلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن لە یۆروپا لیگی ساڵی 1995-1996 بە 4,999 پاوەند دەفرۆشرێت.


بەرشەلۆنە
جلوبەرگی بەرشەلۆنەی یۆروپا لیگی ساڵی 1986-1987 نرخەکەی 4,999.99 پاوەند


کۆتا جلوبەرگی زیدان 
زەینەدین زیدان 7-5-2006 کۆتا یاریی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد و جلوبەرگ و پێڵاوەکانی ئەو یارییە نرخەکەی 4,999.99 پاوەندە


پێلێ
پیلی، یاریزانی بەڕازیل لەنێوان ساڵانی 1956-1974، بە باشترین یاریزانی مێژو دادەنرێت، یەکێک لەو جلوبەرگانە ئەو یاریزانە نرخەکەی 6,000 پاوەندە.


جێرزینۆ
جلوبەرگێکی ئیمزاکراوی ئەو یاریزانەی بەڕازیلی ساڵی 1966 کە ئیمزای چەندین یاریزانی بەناوبانگی لەسەرە یەکێک لەوانەش پێلێ-یەو نرخەکەی 7,991 پاوەندە.


پێلێ
جلوبەرگێکی دەرەوەی یاریگای بەڕازیلی پێلێ لە جامی جیهانی ساڵی 1970 نرخەکەی 13,000 پاوەندە.

 

سەرچاوە: givemesport

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved