13/7/2020 04:00 PM

ئیزن مەدە داوای ئەم شتانە بکات

کاتێک دوو خۆشەویست پێکەوە پەیوەندی دروستدەکەن پێویستە بزانن چۆن رەفتارەکانی یەکتر قبوڵ دەکەن، کە کەسێک دێتە ژیانتەوە بەو واتایە نایەت رێگە بدەیت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی تۆ بکات. لەدرێژەدا چەند بابەت دەخەینە روو کە وا باشە بە ئیرادەی خۆت ئەنجامی بدەیت نەک بە زۆری خۆشەویستەکەت جێبەجێیان کەیت.

داوات لێبکات پەیوەندیەکەتان بە نهێنی بهێڵنەوە
ئەو کەسانەی نایانەوێت پەیوەندیەکەیان ئاشکرا بکەن، واتا مەبەستێکی ناڕونیان لەو کارەیان هەیە، نیگەرانن یان شەرم دەکەن لەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆدا دروستبکەن.


پێت بڵێت بە تەواوی خۆت بگۆڕە بۆ کەسێکی دیکە
ئەو کەسەی نەتوانێت تۆ قبوڵبکات بەو شێوەیەی کە هەیت واتە کەسێکی گونجاو نییە بۆ ژیانت.


داوا بکات خووی ناتەندروستت هەبێت
پێویستە بزانیت نابێت لەسەر داوای خۆشەویستەکەت تەندروستی خۆت بخەیتە مەترسییەوە، بۆیە رێگەمەدە داوای شتێکت لێبکات زیانی هەبێت بۆ تەندروستیت.


داوای ئەوە بکات واز لە خەونەکانت بهێنیت
ئەو کەسەی دیتە ژیانتەوە دەبێت کەسێک بێت هاوکاریت بکات بۆ گەیشتن بە خەونەکانت نەک پێت بڵێت دەستبەردارییان بە.


داوای ئەوەت لێبکات درۆی بۆ بکەیت
نابێت هیچ کاتێک و لە هیچ حاڵەتێکدا راستیەکان بشاریتەوە و درۆ بکەیت، تەنانەت ئەگەر بۆ نزیکترین کەسی ژیانت بو.


پێت بڵێت بۆئەوەی گۆرەوی یان جلەکانی ژێرەوەی لاببەیت
زیاتر پیاوان ئەم رەفتارە ئەنجام دەدەن و داوا لە هاوسەر یان خۆشەویستەکانیان دەکەن بۆ ئەم کارە، پێویستە بزانیت ئەوە کاری تۆ نیە و ناچارنیت قبوڵی بکەیت.


واز لە ئایینەکەت بهێنیت
ئەو ئایینەی کە خۆت باوەڕت پێی هەیە و پەیڕەوی دەکەیت پەیوەندی بە "قەناعەت"ی خۆتەوە هەیە نەک بەرامبەرەکەت، بۆیە ئەگەر خۆت پێت وایە بڕیارێکی دروستتداوە لەسەر ئایینەکەت لەبەر کەسانی دیکە مەیگۆڕە.


داوای مۆبایلەکەت بکات
شتە تایبەتیەکانی ژیانی خۆت پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە  و خۆشەویستی لەسەر بنەمای متمانە دروستدەبێت، بۆیە رێگە مەدە چاودێری تەواوی نهێنیەکانت بکات و کۆنترۆڵت بکات.


پێت بڵێت واز لە کارەکەت بهێنیت
کاتێک تەواوی ژیانت هەوڵی بەدەستهێنانی کارت داوە لەبەر کەسانی دیکە واز مەهێنە.


پێت بڵێت لە نێوان من و دایکم یەک کەس هەڵبژێرە
پێویست نییە لە نێوان دایکت و خۆشەویستەکەت یەکێکیان هەڵبژێریت، چونکە هەریەکەیان شوێنی تاییەتی هەیە و رێگە مەدە ناچارت بکات هەڵبژاردن بکەیت.

 

سەرچاوە: redbookmag

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved