14/7/2020 03:42 PM

بە قژی تەڕەوە مەخەون

ئەگەر ئێوەش لەو کەسانەن وا بە قژی تەڕەوە ئەخەون ئەبێ بزانن کە ئەم کارە چەندین زیانی هەیە و ئەبێ پێداچوونەوە بەم خووەی خۆتاندا بکەن. لەدرێژەدا بەشێک لەو زیانانه دەخەینە روو.

زیان بە پێستی سەر ئەگەیەنێت
زۆر کەس گلەیی لەوە دەکات کە پێستی سەری دەخورێت و لای وایە هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو شامپۆیەی بەکاری ئەهێنێت، بەڵام لەوانەیە ئەم هەستە ناخۆشە هۆکارەکەی خەوتن بە قژی تەڕەوە بێت. خەوتن لەسەر باڵنجی تەڕیش ئەتوانێ هەمان کێشە دروست بکات. کاتێک بە قژی تەڕەوە ئەخەوین لەڕاستیدا کەشێکی لەبار بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان دروست دەکەین.

تاڵە قژەکان گرێ ئەدرێن پێکەوە
مووی تەڕ زۆر ناسکە. کاتێک بە بێ وشک کردنەوەی قژەکانتان ئەخەون تاڵە مووەکا لە یەک گرێ ئەدرێن و کاتێک بەیانی لەو خەو هەڵدەستن بە هیچ جۆرێک شانە ناکرێن. ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی سترێسێکی زۆر لە سەرەتای رۆژدا.

ئەبێتە هۆی ژانەسەر
قژی تەڕ ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی گەرمی جەستە و ئەمەش ژانەسەری لێ ئەکەوێتەوە، چونکە جەستە هەوڵ ئەدات گەرمیی خۆی رابگرێت. هەندێک کەس جگە لەوەی قژیان تەڕە خاولییەکیشی تێوە ئەپێچن؛ ئەم کارە جگە لەو خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد لەوانەیە سیستەمی خەوەکەشت بشێوێنێت.

پێستی دەموچاو ئەورووژێنێت
خەوتن بە قژی تەڕەوە جگە لە پێستی سەر کاریگەری لەسەر پێستی دەموچاویش هەیە. کاتێک لەو خەودا ئەجووڵێنەوە قژەکان ئەکەون بەسەر دەموچاودا و تێکەڵاوبوونی قژی تەڕ و گەرمی ژوورەکە دەتوانێ شوێنێکی باش بۆ گەشەکردنی بەکتریا و مایکرۆبەکان پێک بهێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved