14/7/2020 03:52 PM

ئامادەکردنی پان کەیکی سپێناغ بۆ مناڵان

سپێناغ  دەوڵەمەندە  بە سەرچاوەی خۆراكی تەندروست ‌و پێكدێت لە ڤیتامین A ،E ،K، كانزاكانی وەك كالسیۆم‌ و مەگنسیۆم و زینک، دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەكان‌ و پرۆتینەكان، كە لەشی منداڵ  پێویستی پێیەتی،
سپێناغ یەكێكە لەو روەكانەی سودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ تەندروستی،  بەشێوەیەك لەش دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی ئاستی ڕێژەی شەكر  دەدات، دژە ژەهراویبونە، لەش دەپارێزێت لە بەكتریاو زیندەوەرە زیانبەخشەكان، ئەمەش وادەكات كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزبكات.
بەهۆی ئەوەی سپێناغ لەڕیشاڵەكان پێكدێت، بۆیە كرداری هەرس ئاسان دەكات‌ و دژە قەبزییە، یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات، ئەو كەسانەی گرفتی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەتوانن سود لەخواردنی سپێناغ وەربگرن بۆ چارەسەری گرفتەكانیان.
بەهۆی ئەو كالسیۆمەی لەپێكهاتەی سپێناغدایە یارمەتی بەهێزبونی ئێسك، ددان ‌و  ماسولكەكانی لەش دەدات‌، سودێكی زۆری هەیە بۆ مێشك ‌و توانای ئاستی زیرەكی زیاد دەكات‌ و  یارمەتی كەمكردنەوی گرژی ‌و پەستانی دەرونی دەدات. 
خواردنی سپێناغ سودێكی زۆری  بۆ چاوەكان هەیەو  توانای ئاستی بینین زیاددەكات ‌و دژە هەوكردنیشە، دەتوانرێت سودی لێوەربگرێت، ئەوەش لەكاتی هەبونی هەر ئازارو هەڵئاوسانێك، رۆڵی هەیە لەدروستكردنی خانەكانی خرۆكەی سوری خوێن،  دەتوانرێت  وەك چارەسەرێكی سروشتی بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی، كە كێشەی كەمی خرۆكەی خوێنیان هەیە.

پانکەیکی سپێناغ بۆ منداڵی تەمەنی 8 مانگ
پێداویستیەکان:
یەك کوپ ئارد
یەك هێلکە
نیو کوپ شیر
یەك کوپ سپێناغ

شێوازی ئامادەکردنی:
سپێناغەکە دەشۆینەوە لەگەڵ هەمو کەرەستەکان، دەکەینە ناو میکسەرەوە و تێکەڵەکی بۆن خۆشی شلمان دەست دەکەوێت.
- لە تاوەدا دەیبرژینین، ئەگەر پێویستی کرد بۆیە بەتاوەکەیە نەنوسیت بە کەمێك رۆنی گوێزی هندی یاخود کەرە یان هەر زەیتیکی روەکی بیت بەکاریدێنین، دەیبرژێنین.

 

سەرچاوە: weelicious

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved