14/7/2020 03:56 PM

ئەندازەی قامکەکان و جۆری کەسایەتی

شێوە و فۆرمی جەستە پەیوەندی بە پرۆژەی جیناتی مرۆڤەوە هەیە و دەکرێ بەشێک لە کەسایەتی مرۆڤەکان لەڕێگای ئەم فۆرمانەوە ئاشکرا بکەیت. توێژینەوەیەک هەوڵی داوە لەسەر ئەم بنەمایە، پەیوەندی نێوان ئەندازە و فۆرمی قامکەکانی دەست لەگەڵ جۆری کەسایەتی دەربخات. لەدرێژەدا دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بخوێننەوە.

ئەو کەسەی پەنجەی شایەتومانی بچوکترە لە پەنجەی ئەڵقە
کەسایەتییەکی سەرنجراکێشی هەیە، بەهرەدارە لە جوڵاندی هەست و بیرکردنەوەی کەسانی دیکە، هەروەها توانای هاندانی کەسانی دیکەی هەیە، بۆ چواردەورەکەی کەسێکی کاریگەرە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان زۆر باشە، کاتێک کارەکانیان بەپێی ئەو پلانە ناڕوات بەڕێوە کە دایان ناوە بێهیوا نابن، رێگەی دیکە دەدۆزنەوە.

ئەو کەسەی پەنجەی شایەتومانی بەرزترە لە پەنجەی ئەڵقە
کەسایەتی سەرکردەیان هەیە، کەسانێکی هێمنن، هیچ شتێک ناتوانێت کۆنترؤڵیان بکات و خاوەن بیرکردنەوەی خۆیانن، گرفتیان نییە لەوەی بە تەنیا بمێننەوە، ئارەزوی شوێنی زۆر قەرەباڵغ ناکەن، دەربارەی خۆشەویستیش کەمتر متمانەیان بە خۆیان هەیە و درەنگ بڕیاریان بۆ دەدرێت.

ئەو کەسانەی پەنجەی شایەتومان و پەنجەی ئەڵقەیان وەکو یەکە
دەزانن چۆن هاوسەنگی رابگرن، کەسانێکی وریان، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی کەمترین کات بکەونە هەڵەوە، بەڵام زو بە قسەی کەسانی دیکە نیگەران و نائاسودە دەبن، هاوڕێیەکی زۆر باشن و یارمەتی کەسانی دیکە دەدەن، هەروەها راستگۆن، کەسانێکی ئەرێنین و هەمیشە لایەنە باشەکان دەبینن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved