15/7/2020 12:56 PM

مێوژ و تەندروستی

مێوژ لە ترێی وشک دروستدەکرێت، چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەکو ئاسن، کالسیۆم، دژە ئۆکسان ڤیتامین و دژە ئۆکسان، سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم بەرهەمە شیرینە دەخەینە روو.

*کرداری هەرس ئاسان دەکات، رێگرە لە توشبون بە سکچون.
*دژە ئەنیمیایە، بەسود بۆئەو کەسانەی کێشەی کەمی خوێنیان هەیە.
*دژی نەخۆشی دڵە، پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.
*دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت.
*یارمەتی جوانی پێست دەدات و دژە پیربونی روخسارە.
*شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، ئینسۆلین هاوسەنگ دەکات لەدوای نانخواردن.
*بەسودە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی کەمی کێشی جەستەیان هەیە، کێش زیاد دەکات بێئەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ
بەرزبکاتەوە.
*دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئێسک بەهێزدەکات و پارێزگاری لە ددانەکان دەکات.
*دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە، هەروەها بەسودە بۆ خانمان و سوڕی مانگانەیان هاوسەنگ دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved