16/7/2020 04:48 PM

نهێنییەکانی نەیمار ئاشکرا بوو

بەرێوەبەری پێشوی كارەكانی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی هۆكاری هەڵبژاردنی بەرشەلۆنە و رەتكردنەوەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات .
واگنەر ریبیرۆ كە پێشتر بەرێوەبەری كارەكانی نەیمار بوە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نهێنی پەیوەندیكردنی هێرشبەرەكەی هەڵبژاردەی بەرازیل بەیانەی بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەكات .
ریبیرۆ رایگەیاندوە لەو كاتەدا كە نەیمار لەیانەی سانتۆس بو هەردو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی بۆندیان ئاڕاستە كردین. ریبیرۆ وتوشیەتی من ئارەزوم دەكرد نەیمار بەڵێ بۆ داواكەی یانەی ریاڵ مەدرید بكات ، چونكە لەڕوی داراییەوە بۆندەكەی ریاڵ مەدرید لە بۆندەكەی بەرشەلۆنە زۆر باشتر بو.
ئاشكراشی دەكات نەیمار لایەنی دارایی فەرامۆش كردوەو بە قسەی دڵی خۆی كردوە، ئەویش ئەو خۆشەویستییە بو كە بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیبو، لەبەر ئەو هۆكارە بەڵێی بۆ داوای یانە كەتەلۆنییەكە كرد. 
 ریبیرۆ لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا وتویەتی لەو كاتەوەی نەیمار تەمەنی 12 ساڵ بو من بەرێوەبەری كارەكانی بوم، لەو كاتەشدا  هاوكار بوم تاوەكو بۆ دوساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەی سانتۆس بكات، بەڵام دواتر هیچ پەیوەندییەكەم بەو یاریزانەوە نەماو باوكی بوە بەرێوەبەری كارەكانی.
نەیمار لە ساڵی 2013دا یانەی سانتۆسی بەجێهێشت و پەیوەندیكرد بەیانەی بەرشەلۆنەوە لەگەڵ ئەو یانەیەشدا زیاتر لە 10 نازناوی بەدەستهێنا و دواتر چوە یانەی پاریس سان جێرمان.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved