17/7/2020 02:16 PM

بەم جۆرە خەوێکی باشتان دەبێت

زۆر جار بۆ ئەوەی خەوت لێ بکەوێت ئەبێ هەوڵێکی زۆر بدەیت و ئەمەش تووشی سترێست ئەکات. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە کاتێک قاچت لە بەتانییەکە ئەبەیتە  دەرەوە ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت. نهێنی ئەم بابەتە ئەوەیە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی خەوێکی باشی هەبێت دەبێ پلەی گەرمیی ژوورەکە 18 دەرەجەی سەنتیگراد بێت و قاچەکانی ئێمە ئەم دۆخە دروست دەکەن.
قاچەکانی ئێمە لەڕاستیدا جۆرێک فێنککەرەوەن. بە گوتەی کارناسانی بواری خەو، لە قاچەکاندا بەپێچەوانەی بەشەکانی دیکەی جەستە لەنێوان دەمارەکاندا پەیوەندییەک هەیە. ئەم دەمارانە لە هەوای گەرمدا گەورە دەبنەوە و ئیزن دەدەن خوێنێکی زیاتر بگاتە بە پێست. چونکە قاچەکان موویان پێوە نییە هەر بۆیە لە ماوەی شەودا فێنک دەبن و بەگشتی هاوسەنگی گەرمیی جەستە دەپارێزن و ئەوەش خەوێکی باشی لێدەکەوێتەوە.
هەندێک کەس بەبێ بەتانی خەویان لێ ناکەوێت کە ئەم کێشەیەش هۆکاری خۆی هەیە. بەڵام کێشەی هاوبەشی هەموو کەسەکان ئەو گەرمایەیە کە بەتانییەکە دروستی دەکات. هەر بۆیە لەکاتی ئاوەهادا باشترین رێگا ئەوەیە یەکێک لە قاچەکان لە بەتانییەکە بخەینە دەرەوە بۆ ئەوەی گەرمیی جەستە کەم ببێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved