18/7/2020 04:22 PM

نازناوی چامپیۆنس دەستەبەر دەکەین

پێش ئەنجامدانی دواین یاریی بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، كیكی سیتنی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە ئامادەكاری یانەكەی كرد و چەند پرسێكی گرنگی وروژاند. لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كیكی سیتین وتی "دەمانەوێت چارەسەرێك بدۆزینەوە، لەگەڵ بارتۆمیۆ كۆبونەوەیەكمان ئەنجامدا و بڕیاریماندا لە كارەكەمان بەردەوام بین بە شێوەكی باشتر و جدیانە"

 

کورتەی قسەکانی کیکی ستین بەم جۆرە بوو:
*میسی ڕاستی وتوە، ئێمە لەم چەند یارییەی كۆتایی خراپ دەركەوتوین، نەموانیتونیوە هیچ شتێك ببینەوە، ئەوەی گرنگە لە ئێستادا هەمومان هەست بەوە دەكەین، كە كۆمەڵێك هەڵە هەیە پێویستی بە چارەسەركردنە.
*ئەگەر ئێمە هاوشێوەی یارییەكەی ڤیاڕیاڵ یاریی بكەین، دەرفەتێكی گەورەمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنین.
*سەرباری ئەو باردۆخەی كە هەیە، من چێژ دەبینم لە كاتەكانم لەگەڵ بەرشەلۆنە، هەرگیز ئارەزوی ئەوەم نەبوە كە دوركەومەوە لە یانەكە.
*تەنها 16 یاریزانم بۆ یاریی داهاتومان بانگهێشتكردوە، كە سێ یاریزانیان گۆڵپارێزن و تەنها سێ گۆڕانكاریمان دەبێت لەو یارییەدا، ئەمەش لە پێنا ئەوەی یاریزانی زیاترمان دوچاری پێكان نەبێت بۆ چامپیۆنس لیگ.
*لە ئێستادا بە باردۆخێكی باشدا تێدەپەڕین و دڵخۆشین بە هەۆی هەندێك هۆكارەوە، بەڵام پێویستە كۆمەڵێك شتیش چاكبكەین، ئەوەی ڕویداوە ناتوانین بڵێین هەمو شتێك بوەتە كارەسات، بەڵام ئێمی شایستەی نازناوی زیاتربوین". 
*ئارسەر ئاگاداری كردمەوە كە هەست بە ئازاردەكات، بۆیە منیش بانگستم نەكردوە" 
*هەمومان باش دەزانین كە لایەنی دەرەونی كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر جوڵەی یاریزانان، بۆیە پێویستە لە ئێستادا دەرونمان ئارام بكەینەوە و بە گڕوتینێكی نوێوە خۆمان ئامادە بكەین".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved