18/7/2020 04:29 PM

باشترین فیلمەکانی ئادرین برۆدی

ئادرین برۆدی یەکێک لە ئەستێرە گەشەکانی سینەمای هۆلیوودە کە توانی بە دەورگێڕانە ناوازەکەی خۆی لە فیلمی "پیانیست"ـدا ناوی خۆی بخاتە سەر زاری خەماوەر. ئەم ئەکتەرە تا ئێستا 36 جار بووەتە بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار و 14 خەڵات، بۆ نموونە خەڵاتی ئۆسکاری دەستەبەر کردووە. ئادرین زیاتر لە 30 ساڵە لە بواری سینەمادا چالاکی هەیە و تا ئێستا لە 55 فیلمدا دەوری گێڕاوە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند دانە لە باشترین فیلمەکانی ئەم ئەکتەرە ئاشنا دەبین.

The Thin Red Line
بڵاوبوونەوە: 1998
IMDB: 7.6
سەرباز ویت(جیم کاویزل) یەکێک لە ئەندامانی سوپای ئەمریکایە کە لە تەنیشت ئەقیانووسی ئارام و دورگەیەک بەناوی "گوادال کەناڵ"ـدا دەژیت. ئەو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خەڵکی خۆجێی ئەوێ هەیە و رۆژگارێکی باش تێپەڕ دەکات؛ تا ئەوەی کە والش(شان پێن) فەرمانی پێ ئەکات کە خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ ژاپۆنییەکان ئامادە بکات. کەم کەم  ئەندامانی دیکەی گرووپەکە لە دورگەکە جێگیر دەبن و هەر کامەیان بە ئامانجی جیاوازەوە، بە تەواوی هێزەوە لەبەرامەر دوژمندا بەرەنگاری دەکەن. ئادریان برۆدی وەکوو یەکێک لە سەربازانی سوپای ئەمریکا لەم فیلمەدا دەردەکەوێت.

Summer of Sum
بڵاوبوونەوە: 1999
IMDB: 6.7
هاوینی ساڵی 1977ـە و تاوانبارێک بەناوی کوڕی سام، بە کوشتارە زنجیرەییەکانی خۆی، دانیشتووانی نیۆرکی تووشی ترس و تۆقین کردووە. لەم نێوەندەدا گەنجێک بەناوی وینی(جان لەگویزمائۆ) کە ئێستا ئەو و دەوروبەرییەکانی کەوتوونە ناو لیستی ئەم بکوژەوە، لەگەڵ هاوسەرەکەی واتە دیونا(میرا سۆروینۆ) و هاوڕێ دێرینەکەی واتە ریچی(ئادرین برۆدی) هەوڵ دەدەن کە شوناسی ئەم نەخۆشە دەروونییە بەر لەوەی درەنگ بێت ئاشکرا بکەن.

The pianist
بڵاوبوونەوە: 2002
IMDB: 8.5
ئێستا گەیشتینە یەکێک لە شاکارەکانی سینەمای جیهان کە برۆدی رۆڵی سەرەکی فیلمەکە ئەگێڕێت. پیانیست لەڕاستیدا بەپێی چیرۆکی ژیانی یەکێک لە باشترین ژەنیارانی پیانۆ لە پۆڵندا واتە "ولادیسلاو شپیلمان" دروست کراوە. لە ساڵی 1939ـدا سوپای ئەڵمانیا هێرش دەکاتە سەر شاری وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا و بەم بۆنەیەوە دۆخی ژیانی جوولەکەن خراپ دەبێت. لەم نێوەندەدا شپیلمان(ئادرین برۆدی) کە هیچ خۆشییەکی لە راکردن نەبینیوە، دەگاتە ئەو قەناعەتە کە ئەم ساڵە سەختانە بە خۆ حەشاردان لە ناو وێرانەکانی شاردا تێپەڕ بکات و دواجار لە مردن رزگار دەبێت. برۆدی بە دەورگێڕانە هەست‌بزوێن و ناوازەکەی خۆی لەم فیلمەدا توانی خەڵاتی ئۆسکار دەستەبەر بکات.

 

سەرچاوە: faroutmagazine

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved