به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (20) شوێنیان داخستووه‌و هۆشیاریش به سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌ده‌ن كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن. به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆرسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا (13) ریستۆرانتی گه‌شتیاری و شه‌ش كافتریای نێرگه‌له‌كێشان و یه‌ك مه‌له‌وانگه‌یان داخستووه. به‌پێی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، شوێنه‌كان به‌مه‌رجی پابه‌ندبوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و به‌كارهێنانی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان روبه‌ڕووی داخستن ده‌بێته‌وه، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی راسپاردووه چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنمایی و بڕیاره‌كانی بكه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان بكه‌نه‌وه. لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، له‌كاتی دووباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure