سه‌ره‌تای هه‌موو ده‌ستپێكی مه‌یكه‌پێك دوای پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو، كردنی ئه‌ساسه، بۆیه زۆر گرنگه بزانیت چۆن ئه‌ساس به‌كارده‌هێنیت و چۆن ره‌نگی ئه‌ساس هه‌ڵبژێریت. بۆ ئه‌ساسه‌كه‌ت ره‌نگێك هه‌ڵبژێره كه هه‌م له‌گه‌ڵ ره‌نگی ده‌موچاوت هه‌م له‌گه‌ڵ ره‌نگی ملت بگونجێت، ئاگاداربه له‌كاتی كڕینی ئه‌ساسدا له‌سه‌ر پێستی ده‌ستت تێست نه‌كه‌یت، چونكه پێستی ده‌موچاو له پێستی ده‌ست كاڵتره. له وه‌رزی هاویندا ره‌نگێكی تۆختر به‌كاربهێنه، چونكه به‌هۆی خۆره‌وه ره‌نگی پێستت ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئه‌ساس بۆ پشتچاوت و بۆسه‌ر لێوت به‌كاربهێنیت تا مه‌یكه‌پی پشتچاوت جوانتر ده‌ربكه‌وێت و سوراوی سه‌ر لێوت جوانتر ببێت، ئه‌گه‌ر پێستی ده‌موچاوت وشكه ئه‌وا ده‌توانی پێش ئه‌ساس به كرێمێكی چه‌ور پێستت چه‌ور بكه‌یت. له كۆتاییدا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌ساسه‌كه‌ت، هه‌میشه هه‌وڵبده له‌ژێر تیشكی رۆژدا سه‌یری بكه‌یت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure