21/7/2020 03:38 PM

داوای هێرشبەرێکی پەریمەرلیگ دەکات

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی داوای گواستنەوەی هێرشبەرێكی پریمەرلیگی كردوە بۆ ریزەكانی یانەكەی، لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.
وەك سەرچاوەكان باسی لێوە دەكەن ساری بە نیازە دەستبەرداری هێرشبەری بەرازیلی دۆگلاس كۆستا بێت و بۆ جێگەی ئەو یاریزانە، ڕائول خیمینێزی مەكسیكی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
رائول لە یانەی وڵفرهامبتۆن یاریی دەكات و لە یارییەكانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوە و خاوەنی 17 گۆڵە بۆ یانەكەی، كە ئەم هێرشبەرە مەكسیكیە جگە لە یانەی یۆڤانتۆس لە لایەن چەند یانەیەكی دیكەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
پێشتر یانەی وڵفرهامبتۆن سەرجەم ئەو یانانەی ئاگاداركردەوە كە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەدەن و ئاشكرایكردوە كە نرخی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆیە و ئامادەنین بە كەمتر لەو بڕە پارەیە دەستبەرداری بن لە مێركاتۆی هاوینەدا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved