21/7/2020 03:51 PM

بەرهەمهاتنی سەرکەوتووانەی ڤاکسینی کۆرۆنا

ڤاکسینە دژە کۆرۆناکەی زانکۆی ئاکسفۆرد وادیارە بێ زیانە و دەتوانێ سیستەمی بەرگری چاک بکات. ئەمە هەواڵێکە کە توێژەرانی زانکۆی ئاکسفۆرد رایانگەیاندووە.
تاقیکارییەکانی ئەم ڤاکسینە کە بە بەشداریی 1077 کەس ئەنجام دراوە، ئەوە دەخاتە روو کە ئەم ڤاکسینە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی ئەنتی بادی و خانەکانی T لە جەستەی بەشداربوواندا کە دەتوانێ رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێتەوە.
سەرەڕای هیوابەخشبوونی ئەم تاقیکارییانە هێشتاش ناکرێ بەدڵنیاییەوە باس لە کاریگەربوونی ئەم ڤاکسینە بکرێت و هەر بۆیە پێویستە کۆمەڵێک تاقیکاریی بەربڵاوی دیکەش ئەنجام بدرێت. بەریتانیا هەر لە ئێستاوە 100 ملیۆن دانە لەم ڤاکسینەی داوا کردووە.
ئەم ڤاکسینە لە ڤایرۆسێک دروست کراوە و لەلایەن ئەندازیارانی جینەتیکەوە توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە و جۆرێکی تایبەت لە مەیموونەکان تووشی هەڵامەت دەکات. گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر ئەم ڤاکسینەدا هاتووە بۆ ئەوەی نەتوانێ جەستەی مرۆڤ تووشی هەوکردن بکات و لە هەمان کاتدا هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بێت. ئەمە بەم واتایەیە کە ئەم ڤاکسینە، شتێکی هاوشێوەی کۆرۆنا دروست ئەکات و سیستەمی بەرگری فێر ئەبێت چۆناوچۆن هێرش بکاتە سەر ڤایرۆسەکە.
ئەم تاقیکاریانە لەسەر 300هەزار کەس لە ئەمریکا، 2هەزار کەس لە ئەفریقای باشوور و 5هەزار کەس لە بەرازیل ئەنجام دراوە. لە ئەگەری بە ئەنجام گەیشتنی تاقیکارییەکا لەوانەیە تا ساڵی داهاتوو ئەم ڤاکسینە بگاتە دەست هەموو وڵاتانی جیهان. لەم نێوەندەدا ئەولەویەت بە ستافی نەخۆشخانەکان، کەسانی بە تەمەن و ئەو کەسانەیە لە نەخۆشی دیکەیان هەیە جگە لە کۆرۆنا.

 

سەرچاوە: BBC

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved