21/7/2020 08:35 PM

كوردێك سه‌رتاشی یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ره‌

زۆرن ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین و بۆ بژێوی ژیانیان هه‌ریه‌كه‌و پیشه‌یه‌كیان هه‌ڵبژاردووه‌.

یه‌كێك له‌و كوردانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیاو له‌ شاری مانچێسته‌ر ژیان به‌سه‌رده‌بات، كاری سه‌رتاشی ده‌كات، ناوی هاوكار وه‌ستا مه‌حمودو دانیشتووی پێشووی چوارقوڕنه‌یه‌.

هاوكار ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ سه‌رتاشێكی دیاری شاری مانچێسته‌ره‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی رابردوو سه‌ری لای هاوكار تاشیووه‌، فیل فۆدینی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتیه.

فیڵ له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیش كه‌ له‌كاتی سه‌رتاشینی ده‌ینێرێت ده‌ڵێت "بژی كوردستان".

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved