به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراون ده‌ستپێده‌كاته‌وه. له راگه‌یه‌نراوێكی چاكسازی گه‌وران له شاری سلێمانی ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌ردانه‌كه به چه‌ند مه‌رجێك ده‌بێت و ته‌نیا سێ كه‌سی پله‌یه‌كی سزادراوه‌كه رێگه‌یان پێده‌درێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌بێت و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردان ده‌كه‌ن پشكنینی كۆرۆنایان كردبێت و ناسنامه‌یان پێبێت و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش جێبه‌جێ بكه‌ن. چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه دواتر به پێی بلۆك و ڕاڕه‌وه‌كانی ناو چاكسازی، سزادراوان و كه‌سوكاریان له‌كاتی سه‌ردانیكردنه ئاگادارده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ند مانگێكه رێگه به سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراون نادرێت بۆ چاكسازییه‌كان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure