21/7/2020 08:47 PM

كتێبی ژووری رووداوەكان لە نووسینی جۆن بۆڵتن بڵاوكرایەوە

كتێبی جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریكا، كتێبەكە بەناوی ئەو ژوورەی شتەكان تیدا روویدا بڵاوكردەوە.

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ زۆر ڕێگریكرد لەوەی ئەم كتێبە بڵاونەبێتەوە، بەڵام دواجار دادگای ئەمریكا بڕیاری بڵاوكردنەوەیدا.

لەم كتێبەدا بۆڵتن زۆر باسی كوردەكان دەكات، بەتایبەت كوردەكانی رۆژئاوای كوردستان، دواتر باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات كە لە ناوچە كوردیيەكان كشانەوەو پشتكردن لە كوردەكان بە بڕیاری ترەمپ و چۆلكردنیان بۆ توركیاو ئەردۆگان.

ئێستا ئەم كتێبە پێيدەوترێت بارووتە تەوقیتكراوەكە بۆ ترەمپ و كۆشكی سپی، ئەم كتێبە ئێستا ڕێژەی كڕینی بۆ 5 ملیۆن دۆلار بەرزبوویەوە نرخی تەنها یەك كۆپی بە 15 دۆلارە بۆ ناو ئەمریكا، ئەگەر لە وڵاتانی ئەوروپا داوای كتێبەكە بكەیت بە 30 دۆلار یان 30 یۆرۆیە.

لە كتێبەكەدا باسی پەكەكەو یەپەكەو پەیەژە دەكات و باسی ئەوەشی كردووە ئەردۆگان وتویەتی هەموو كوردەكان وەك پەكەكە وان و تیرۆرستن.

پۆلتن كە راوێشكاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریكا بوو خودی ترەمپ دیاریكرد بۆ ماوەی 11 مانگ هێشتیەوە باسی ئەوەی دەكات خۆی لەگەڵ ئەردۆگان و ترەمپ بووە كە ئەردۆگان وتویەتی كوردەكان تیرۆرستن و خۆشیناوێن، ترەمپ هەڵوێستی نەبووە.

دواتر لە كتێبەكەدا بۆڵتن دەڵیت تائێستاش ترەمپ وایزانیوە فینلەندا بەشێكە لە ڕوسیا، دواتر باسی كوردەكان دەكات دەڵیت ئەردۆگان بە ئامادەبوونی خۆم بە ترەمپی وت كوردە باشەكان ئەوانەن كە مردوون، تا من مابم وەك ئەردۆگان مەلەفی كورد داخراوەو دژایەتی كوردەكان دەكەم.

ئەم كتێبە لەمكاتەدا تەوقیتەكەی بۆ ترەمپ زۆر خراپەو پێدەچیت كاریگەری هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو نەتوانێت سەركەوتن بەرامبەر جۆ بایدن سەركەوتن بەدەستبهنێت.

دواتر لە كتێبەكە باسی ئەوە دەكات ترەمپ دەیەوێت توركیا دژی چین بەكاربهێنیت بیكاتە بەدیل بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ئەفریقا، ئەمە لای من زۆر ئاڵۆزە، ئەگەر شتێكی وا ڕووبدات، ئێمە وەك كورد چۆن دەتوانین سوود لە پیوەندیيەكانمان لەگەڵ سین و فەرەنساو ڕوسیاو بەریتانیا بەهێزتر بكەین بۆ داهاتوو؟

دواتر لە كتێبەكە باسی ئەوە دەكات ترەمپ دەیەوێت توركیا دژی چین بەكاربهێنیت بیكاتە بەدیل بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ئەفریقا.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved