22/7/2020 02:54 PM

چوار یانە خوازیاری ئەستێرەکەی ریاڵ مەدریدن

میدیاكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە لە ئێستادا چوار یانە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەستێرەیەی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خامێس رۆدریگێز بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە، كە ئەو یاریزانە لە سەروی ئەو لیستەدایە كە زیدان دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا بەڕێیان بكات.
وەك سەرچاوەكان باسی لێوە دەكەن هەریەك لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و بەنفیكای پورتوگالی دو لەو یانانەن كە هەوڵی جدی دەدەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەمە جگە لە هەردو یانەكەی شاری میلان كە دەیانەوێت رۆدریگێز بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
وەك پێشتر رۆژنامەی ئاس ئاماژەی پێداوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەهای جەیمسی بە 32 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوە، چونكە زیدان ئامادە نیە پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە ببەستێت و دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا یانەكە جێبهێڵێت.
دوای ئەوە ئەو یاریزانە لە یانەی بایرن میونشنەوە گەڕایەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، لە لایەن زیدانەوە پشتگوێ خراوە و تەواوی وەرزەكەی لەسەر كورسی یەدەك بەڕێكرد و تەنها چەند خولەكێكی كەم بەشداری كردوە، كە ئەمەش یاریزانەكەی ناچاركردوە ڕەزامەندی بنوێنێت بە رۆیشتنی لە یانەی شاهانە.
پێشتر ئەو یاریزانە لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كردبو، كە خەونی منداڵی ئەو یاریكردنە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵام بەهۆی گرێبەستی ریاڵەوە چونی بۆ ئەو یانەیە رەتكردۆتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved