له بابه‌تێكی ته‌ندروستیدا كه له سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به سووده‌كانی گیراوه‌ی كێوی كراوه به‌تایبه‌ت بۆ پێست و قژ. گیراوه‌ی كێوی به دوو شێوه به‌سووده، هه‌م بۆ خواردن هه‌م ئه‌گه‌ر بیده‌یت له پێست و قژت. كێوی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی E و C هه‌ربۆیه پارێزگاری له خوران و وشكبوونی پێست ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دوو جۆره ڤیتامینه مادده‌ی كۆلاجینی سوودبه‌خش به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌وهۆیه‌وه پێست به‌رده‌وام نوێده‌بێته‌وه. به‌م شێوازانه كێوی بۆ جوانتربوونت به‌كاربهێنه: بۆ پێست: پێست رهونهقدارو نوێده‌كاته‌وه به چه‌ند رێگایه‌ك.. *كێویهك و كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و به لۆكه بیده له پێستی ده‌موچاوت و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك با پێوه‌ی بمێنێته‌وه پاشان به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. *كێوی و میوه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ تێكه‌ڵبكه‌و پاشان كه‌مێك هه‌نگوینی تێبكه، بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده له پێستت و دواتر به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. *كێوی و گه‌نمه‌شامی كوتراو تێكه‌ڵبكه، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆو چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی كێوی تێبكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده له پێستت، دواتر به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. بۆ قژ: قژ بریقه‌دارو شێوه ئاویشم ده‌كات به چه‌ند رێگایه‌ك.. *گیراوه‌ی دوو كێوی له‌گه‌ڵ نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 45 خولهك بیده له قژت. *گیراوه‌ی كێوی و سه‌وزه‌ی كوزهڵهو پیاز تێكه‌ڵبكه، پاشان بیپاڵێوه‌و ئاوه‌كه‌ی بده له قژت و ماوه‌ی كاتژمێرێك زیاتر پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان بیشۆ. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure