23/7/2020 02:46 PM

یۆڤانتۆس بەرەو لوتکە دەڕوات

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، ئەمشەو دو یاریی ئەنجام دەدرێت، كە یانەی یۆڤانتۆس تەنها بە بردنەوەی لەم یارییەدا نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت.
یانەی یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی یانەی ئۆدێنێزی و یارییەكەش كاتژمێر 8:30 شەو بەكاتی باشووری كوردستان ئەنجام دەدرێت، هەر دوای ئەو یارییە یانەی لازیۆ بەرامبەر كالیاری یاریی دەكات، كە ئەو یارییە كاتژمێر 10:45 شەو بە كاتی باشوری كوردستان ئەنجام دەدرێت.
یانەی ئینتەر میلان شەوی ڕابردو بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا یاریی كرد و یارییەكەشیان بە بێ گۆڵ كۆتایهات، بەم ئەنجامەش ئینتەر بە كۆكردنەوەی 73 ساڵ لە سێیەمی ریزبەندی خولەكە گیرسایەوە و یانەی یۆڤانتۆسیش خاوەنی 80 خاڵە و تەنها بردنەوەیەكی پێویستە بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا.
ئەگەر یۆڤانتۆس لە یارییەكەی ئەمشەودا سەركەوتن تۆمار بكات، بۆ جاری 36هەمین لە مێژودا نازناوی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەدەستدەهێنێت، رۆناڵدۆش خاوەنی 30 گۆڵە و لە پێناو بەدەستهێنانی پێلاوی ئاڵتونی دەجەنگێت و ساری دەڵێت "ئەگەر نازناوەكەش یەكلا بكەینەوە، رۆناڵدۆ ئامادە نیە پشو بدات و دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریكردن لە یارییەكانی داهاتودا بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵكاری ئیتاڵیا و ئەوروپا".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved