23/7/2020 02:55 PM

ئەڵمانییەکانیش بڕوایان بە خۆرافات هەیە

ئێمە زۆر جار لامان وایە مرۆڤی ئەوروپی هەمووی ژیانی لەسەر حیساب و لێکدانەوەی زانستییەوە و بۆ هەمیشە ماڵاواییان لە خۆرافە و نوشتە شتی لەم چەشنە کردووە. بەڵام ئەم روانگەیە، روانگەیەکە کە ئەوان سەپاندوویانە بەسەر مرۆڤی رۆژهەڵاتیدا و ئەگەر بچینە ناوئاخنی ژیانی ئاسایی دانیشتووانی ئەم کیشەوەرەوە لەگەڵ بابەت و پرسی دیکە رووبەڕوو دەبینەوە. بۆ نموونە خەڵکی ئەڵمانیا لایان وایە چەند شتێک بەختی باشیان بۆ دەهێنێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بیسەلمێنێت کە ئەم شتانە هۆکارن بۆ هێنانی بەخت.

*رۆیشتن بەسەر پیسایی سەگ یان  بەربونەوەی پیسایی کۆتر بۆسەر شانت.
*سێ جار پیاکێشان بە تەختەدا
*بینینی پاکەرەوەی دوکەڵکێش و لێکردنەوە پیسەیەکی روخساری.
*بینینی پاکەرەوەی دوکەڵکێش و لێکردنەوە پیسەیەکی روخساری.
*پێیان وایە شکاندنی قاپ بەختێکی باشییان بۆ دەهێنێت، تەنانەت لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەبەردەمی بوک و زاوا قاپێک دەشکێنرێت بۆئەوەی ژیانێکی خۆشیان هەبێت.
*خوێ ئاماژەیە بۆ بەختێکی باش، پێیان وایە لە شەیتان دوریان دەخاتەوە، کاتێک دو کەس هاوسەرگیری دەکەن خوێیان پێدەدەن بۆئەوەی لەگەڵ خۆیان بیبەنە ماڵەکەیانەوە.
*بەراز هێمای بەختێکی باشە لایان، زۆرینەی کات بوکەڵەی بەراز بۆ رازاندنەوەی ماڵەکەیان بەکاردەهێنن.
*ئەڵمانیە کۆنەکان یاسایەکیان هەیە، "کاتێک کشانی ئەستێرە دەبینیت هیوایەک بخوازە و بە هیچ کەسێک مەڵێ، هیواکەت رەتناکرێتەوە".
*مۆمی ئاهەنگی لەدایکبون بەهەمان شێوەی کشانی ئەستێرە بەبایەخە لایان، پێویستە هیوایەک بخوازیت بەچاوی داخراوەوە، پاشان فو لە مۆمەکە بکەیت و هیواکەت بە هیچ کەسێک نەڵێیت.
*کاتێک هیوای شتێک دەخوازیت پێویستە پەنجە گەورەت بنوشتێنیتەوە، بۆئەوەی هیواکەت بێتەدی.

 

سەرچاوە: employland

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved