23/7/2020 02:58 PM

خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ژیانی شێر

شێر بە بەهێزی و دڕندەییەکی ناسراوە، لە کۆنەوە وەکو هێمای ئازایەتی بەکارهاتوە، نازناوی "پاشای دارستان"ی پێبەخشراوە. لەم بابەتەدا هەندێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم بوونەوەرە ترسناکە دەخەینە روو.

*شێرەکان ئاژەڵێکی کۆمەڵایەتیین و بەگروپ دەژین، گروپەکەیان لە 15 بۆ 40 ئاژەڵ پێکدێت، لەناو ئەو گروپانەدا ئازاترینیان وەکو سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە دەستنیشان دەکرێت.
*شێرە مێیەکان کەمترین کات ڕاو دەکەن، راوکردن ئەرکی نێرەکانە، هەروەها بەرپرسیارن لە پاراستنی مێینەکانیان.
*هەمو رۆژێک پێویستیان بەوە نییە ئاو بخۆنەوە، بەڵام دەبێت هەمو رۆژێک گۆشت بخۆن، رۆژانە مێیەکان پێویستیان بە چوار کیلۆ گۆشت هەیە و نێرەکان پێویستیان بە 7 کیلۆ هەیە.
*وریان لە راوکردنی ئاژەڵ، 6 جار هەستیارترن لە مرۆڤ ئەمەش وایکردوە ئاسان بتوانن بە نێچیرەکەیان بگەن.
*شێرەکان لەناو دارستانە چڕەکان ناژین، زیاتر حەزیان لە بیایان و شوێنی چۆڵە.
*مێینەی شێر 2 ساڵ جارێک دوگیان دەبێت، تا چەند مانگێک شێرە نێرەکە ئەرکی پاراستنی مێیەکە و بەچکەکان دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها شێرە مێیەکانی دیکە بۆ چەند مانگێک لای ئەو شێرە دەمێننەوە کە دوگیان بوە و ئاگاداری دەبن.
*نەڕەی شێر دەتوانرێت لە دوری 8 کیلۆمەترەوە ببیسترێت.

 

سەرچاوە: worldwildlife

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved